‌زۆرم گەرمایە
PM:09:11:30/07/2018
د.شێرکۆ عبداللە


× زیرەكی ئەوەیە بە سوعبەتەوە قسەی دڵی خۆت بكەی.

× لە شعوری ئەو حیزبە ئەچم كە شعور بە هیچ شتێك ناكات.

× قەڵەوەكان زەعیف نابن بەڵكو لە سەنتەرێكی رەشاقەوە ئەچن بۆ سەنتەرێكی تر.

× عێراق هەموو مەرجەكانی شۆڕشی تیایە بێجگە لە غیرەت.

× كەس ئەوەندە باش نییە نەتوانێ‌ باشتر ببێ‌.

× خوا فرسەتی ئەم مەسئولانە بدات چۆن لە بێئیشیدا شێت نابن؟!!

× تا لەم عێراقە كاول بووە دوور نەكەویتەوە نازانی چەند ساڵە مردوویت.

× میلـلەتێكی سەیرین!.. خەفەت بۆ یەكتری ئەخۆین كەچی نیوسەعات تەحەمولی یەكتری ناكەین.

× ئێمە لە بێداریدا ئەوە حاڵ و وەزعمانە هەق نییە ئیتر خەوی ناخۆش ببینین.

× كوڕەكەی لوقمان: بابە گیان نەسیحەتێكم ناكەی؟
لوقمان: نەبەخوا.. زۆرم گەرمایە.

ئه‌م بابه‌ته 1350 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی



Copyright 2018. westganews.net. All Rights Reserved.