قوربان بن دیوارن
د.شێرکۆ عبداللە
كارمه‌ندی چاودێری: له‌گرێبه‌سته‌كه‌یاندا نووسیویانه (74) گوێدرێژیان به‌كرێ گرتووه بۆ پاكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه.
مودیری چاودێری: ئه‌ی بۆ تراكتۆریان بۆ نه‌گرتووه؟.
كارمه‌ندی چاودێری: شوێنه‌كه شاخ‌وداخه قوربان. تراكتۆری بۆ ناچێ. مه‌جبورن گوێدرێژ به‌كاربێنن.
مودیری چاودێری: ئه‌ی كه‌واته ئیتر موشكیله چییه؟.
كارمه‌ندی چاودێری: موشكیله‌كه ئه‌وه‌یه كه چووین جه‌ردمان كردن چوار گوێدرێژ زیاترمان نه‌بینی.
مودیری چاودێری: ئه‌ی ئه‌وانی تر؟.
كارمه‌ندی چاودێری: قوربان ئه‌وانی تر بندیوارن.
+++
ئه‌م: به‌ڕاستی كاك وانێك پیاوێكی پاك‌و بێ وه‌یه.
ئه‌و: فریشته‌یه.
ئه‌م: فیعله‌ن فریشته‌یه به‌س باڵی نییه.
ئه‌و: باڵی چی هه‌بێ به‌گم! خۆی باڵی خه‌ڵكه.
+++
ئه‌حمه‌د: ئه‌ڵێن ئاژانسی (ناسا) كه‌شتییه‌كی هه‌ڵداوه بۆ په‌رله‌مان.
مه‌حمود: بۆچی؟.
ئه‌حمه‌د: ئه‌یه‌وێ بزانێ ژیانی تیا ماوه یان نا!
كوردستانى نوىَ
AM:10:51:20/09/2015
ئه‌م بابه‌ته 8612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی