(یه‌كگرتن)ه‌كه‌ی یه‌كێتی و حزبی ئاینده..!
عەدالەت عەبدوڵڵا
یه‌كگرتنی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی پارت و رێكخراوه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، رووداوێكی باشه، به‌ڵام له‌دۆخی ئێستادا په‌یوه‌ندیی به دروشمی رێكخستنه‌وه‌ی ماڵی كورده‌وه نیه وه‌ك ده‌وترێت و كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی رووده‌دات ده‌ره‌نجامی دوو هه‌لومه‌رجی تایبه‌ته كه په‌یوه‌ندیی به بارودۆخی پارته‌كانه‌وه هه‌یه.
له نموونه‌ی (یه‌كگرتن)ه‌كه‌ی یه‌كێتی و حزبی ئاینده‌دا، رووداوه‌كه بۆ یه‌كه‌میان بریتییه له ده‌سكه‌وتێكی مه‌عنه‌وی كه ئه‌شێ به‌هۆیه‌وه ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی گه‌ڕی نوێی ململانێ ناوخۆییه‌كانی ناو یه‌كێتیی خۆی پێ داپۆشرێت و هاوكات ئاماژه‌یه‌كیش بێ بۆ ئه‌وه‌ی به پارتی بوترێت توانای فراوانكردنی جه‌مسه‌رگیریی سیاسیی هه‌یه.
بۆ حزبی ئاینده‌ش كه حزبێكه، به قه‌واره‌و ژماره، ناگاته رێژه‌ی كۆمیته‌یه‌كی گه‌وره‌ی یه‌كێتی ناو شاری كه‌ركوك یان سلێمانی، ده‌رفه‌تێكه بۆ رزگاربوونی سه‌ركرده‌و كادیرانی له‌وه‌ی كه، له‌وه‌ته‌ی هه‌ن، نه ئه‌توانن وه‌ك هێزێكی سیاسی له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا كاریگه‌ربن، نه ته‌نانه‌ت - وه‌ك هه‌ندێ حزبی تر! - موسته‌فیدیش بن له‌حزبه گه‌وره‌كان له‌رووی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه، به‌تایبه‌تیش له‌دوای قه‌یرانی دارایی سه‌ختی كوردستانه‌وه كه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی خودی یه‌كێتی خۆیشی، وه‌ك حزبێكی خاوه‌ن پاره‌و ده‌سه‌ڵات، له‌دۆخێكی ئه‌وتۆ قڕیدا بژی ته‌نانه‌ت نه‌توانێت بودجه‌ی مانگانه‌ی ده‌زگا حزبییه‌كانی خۆی دابین بكات چ جای حزبه بچووكه‌كان بتوانن ئه‌م كاره بكه‌ن!.. بۆیه ئه‌م رووداوه، بۆ حزبی ئاینده-ش، لانیكه‌م، دابینكردنی پێكه‌و پۆست و موچه‌ی كادیران و سه‌ركرده‌كانیان مسۆگه‌ر ده‌كات..له‌مه‌ش به‌ولاوه، رووداوه‌كه، شیكاریی زۆر هه‌ڵناگرێت..
PM:11:07:12/08/2016
ئه‌م بابه‌ته 4394
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی