له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنی نوێ‌دا..!
عەدالەت عەبدوڵڵا
رێكه‌وتنی سیاسیی نێوان پارت و گروپه سیاسییه‌كان له‌هه‌ر وتێكدا، پێش هه‌ر شتێك، به‌مانای پاراستنی سه‌قامگیریی سیاسییه، بنه‌مایه‌كی ئاسایشی خودی كایه‌ی سیاسه‌ت خۆشیه‌تی. ئه‌گه‌ر پرسی رێككه‌وتن په‌یوه‌ندیی به دۆزه نیشتمانییه‌كانه‌وه هه‌بێت، ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ گرێدراوی به‌رژه‌وه‌ندییه ژیانی (حیوی) و باڵاكانی وڵات بێت، ئه‌وا ده‌بێته بابه‌تێكی سیاسی و سۆسیۆلۆژییش، به‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها ئارامیی سیاسی، به‌ڵكو ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تیشی له‌سه‌ر راده‌وه‌ستێت، واته مه‌رجێكی گه‌وره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی فیتنه‌ی سیاسی و شه‌ڕانگێزی و توندوتیژییش ده‌بێت له‌وڵاتدا.
به‌مانایه‌كی تر، رێككه‌وتن، چ به‌م نزیككارییه تیۆرییه (مقاربه نڤریه)و، چ به ئه‌زموونیش، ده‌سكه‌وتێكی پشت تێنه‌كراوه. ئه‌وه‌ی دژی رێككه‌وتن بێت، راسته‌وخۆ دژی سیاسه‌ت و له‌رێی سیاسیهتیشهوه نه‌یاری سه‌قامگیری و ژیان و ئاسایشه. رێككه‌وتنی نێوان گروپه سیاسییه‌كان و له‌سه‌ر بابه‌ته نیشتمانییه‌كان، پێشمه‌رجی ده‌ركردنی بڕیاره پێویست و یاسا شیاوهكانیشه له‌دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا. له‌هه‌ر ئه‌زموونێكی دیموكراسیی جیهاندا، به‌بێ رێككه‌وتنی هێزه سیاسییه‌كان ناتوانرێت كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌ت ئۆرگانیزه بكرێت، ئیتر ئه‌و رێكه‌وتنه له‌سه‌رده‌ستی نوێنه‌رانی هێزه سیاسییه‌كان بێت له‌ناو دامه‌زراوه دهوڵهتییهكاندا، یان له‌ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان و ته‌رجه‌مه‌كردنی له‌كارنامه‌ی دامه‌زراوه‌كاندا.
ده‌رباره‌ی رێككه‌وتنی نوێ له‌هه‌رێمی كوردستانیش، وه‌ك سه‌ره‌تا پێویستمان به‌م كولتوره سیاسییه هه‌یه له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆنسێپتی رێككه‌وتندا، هاوكات له‌روانگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان و واقعی سیاسیی تایبه‌تیی خودی هه‌رێم خۆیشیه‌وه، ناچارین به‌رده‌وام و له‌یه‌ككاتدا، به‌تایبه‌ت له‌م پرسه گشتی و كۆمهڵگهییانهدا، دووانه‌ی پراكتیك و تیۆر پێكه‌وه‌و شانبه‌شانی یه‌كتر ره‌چاو بكه‌ین، واته ده‌بێ بزانین كه رێككه‌وتن لێره بهكهتهلۆكێكی دیاریكراو‌و پێشوه‌خت ئاماده‌كراو به‌ڕێوه‌ناچێت، زاده‌ی پرۆژه‌یه‌كی دیاریكراوی یه‌ك لایه‌نه نییه‌و نابێت، به‌ڵكو واقعێكی سیاسیی ئه‌وتۆ ئاڵۆز و هه‌ستیارمان هه‌یه كه – به‌داخه‌وه- زۆرجار، وه‌ك ده‌شتێكی به‌یار وره‌ق وایه!، پێویستی بهكێڵان و شێلانی به‌رده‌وام هه‌یه تا دواجار شتێكی لێ شین ببێ و به‌رێ بگرێ!. ئه‌مه‌ش راستهوخۆو و راشكاوانه، به‌مانای ئه‌وه‌یه كه، ده‌ورانی رێككه‌وتنی دوو قوڵیی حزبیی په‌تی به‌سه‌رچووه، ئه‌م فۆرمه‌ی رێككه‌وتن چیتر بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ناشێ و له‌هه‌موو دۆخێك‌دا رێككه‌وتنێكی بێ ئاكامه.
له‌واقعی ئێمه‌دا، به ئه‌زموون ده‌ركه‌وتووه كه رێكه‌وتنی دوو قوڵیی نێوان گروپه سیاسییه‌كان به‌بێ ئه‌وانیتر بێ كێشه نابێت، به‌تایبه‌تی له‌دوای فراوانبوونی بازنه‌ی پلۆرالیزمی سیاسی كه له‌ساڵی 2009ه‌وه ده‌ستپێده‌كات و هاوكێشه‌ی «دوو هێزی سه‌ره‌كیی وڵات» وه‌كخۆی نه‌ماوه‌ته‌وه‌و هێزی تریش هاتوونه‌ته ئاراوه. ئه‌مڕۆ به ئاشكرا زیاتر له‌دوو هێزمان هه‌یه‌و مێژووی رێككه‌وتنه دوو قۆڵییهكانیشمان تێپه‌ڕاندووه. ئێستا له‌هه‌رێمدا، لانیكه‌م، 5 هێزی سه‌ره‌كی هه‌ن كه خاوه‌نی سه‌نگ و كورسیی په‌رله‌مانین و ناتوانرێت هیچ یه‌كێكیان به‌بێ زیان په‌راوێز بخرێن. ئه‌مه‌ش واته رێكه‌وتنی نێوان هێزه‌كان، له‌كۆتاییدا، ده‌بێ رێكه‌وتنێكی نیشتمانی بێت، هه‌موو رێككه‌وتنێكی نیشتمانیش، له‌رووی تیۆرییه‌وه، واته جێبوونه‌وه‌ی هێزه نیشتمانیه‌كانی تر له‌ناو رێككه‌وتنه‌كه‌دا، ره‌چاوكردنی پێگه‌و سه‌نگی جه‌ماوه‌ری و په‌رله‌مانی و سیاسی‌یان.
به كورتی، له‌شوێنی تریشدا وتومانه كه ترس له‌رێكه‌وتنی نێوان دوو هێز له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی وڵات و پرسه نیشتمانییه‌كان، به‌بێ هێزه‌كانی تر، ترسێكی ره‌وایه، چونكه ترسه لهفهرامۆشكردن ودوورخستنه‌وه له‌پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، ئه‌و په‌نده عه‌ره‌بییش له‌خۆوه نه‌هاتووه كه ده‌ڵێ:(الانسان یخشی ما یجهله) واته مرۆڤ ئه‌ترسێ له‌و شته‌ی كه نایزانێ یان بۆی زانراو نییه، بۆیه مه‌رجی سه‌ره‌كیی سه‌رگرتنی هه‌ر رێككه‌وتنێك ئه‌وه‌یه كه هه‌م گشتگیر‌و نیشتمانی بێت، هه‌م زانراو و دوور له گومان و مه‌ترسی..!
PM:03:41:05/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 4219
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی