ئه‌م تاوانانه باجيان قورسه
ئێڤار ئیبراھیم
له هه‌لوومه‌رجى ئێستاى كوردستاندا، وێڕاى ئه‌و ئاڵنگارييه دارايى، سياسى، كۆمه‌ڵايه‌تيانه‌ى رووبه‌ڕووى هه‌رێمى كوردستان بوونه‌ته‌وه، حاڵه‌ته‌كانى پێشێلكارى ئازادى راده‌ربڕينى كه‌سايه‌تييه سياسى و رۆشنبيريى و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان گه‌يشتووه‌ته ئاستێكى مه‌ترسيدار و كار به‌وه گه‌يشتووه، ته‌نانه‌ت ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ش كه پارێزبه‌ندى ياساييان هه‌يه هه‌ڵاوێرد نه‌كراوون و لێره‌و له‌وێ له لايه‌ن كه‌سانێكه‌وه ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسى تيرۆرى كه‌سايه‌تى.
سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌و بانگه‌شانه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى كورد بۆ بنياتنانى مێرگێكى ئارام و ره‌خساندنى كه‌شوهه‌واى ئازادى راده‌بڕين ده‌يكه‌ن، ده‌بينين له نوێترين راپۆرتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا هه‌رێمى كوردستان به درووستكردنى ئاسته‌نگ بۆ كريستيان و ئێزدييه‌كان ناوى هێنراوه و له ئاستى جيهاندا سياسه‌تى هه‌ڵه‌ى ده‌سه‌ڵاتداران خه‌ريكه ناوبانگى هه‌رێم ده‌شێوێنن و كه به دڵنياييه‌وه كاريگه‌رى راپۆرته‌كانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان به‌شى ئه‌وه ده‌كات هه‌رێمى كوردستان وه‌ك ناوچه‌يه‌كى مه‌ترسيدار بۆ ئازادى راده‌بڕين وپێكه‌وه ژيان له قه‌ڵه‌مبدرێت.
ئه‌وه‌ى له رابردوودا ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم كردوويانه له برى چاره‌سه‌ركردنى بنه‌ڕه‌تيانه‌ى كێشه‌كان و به‌خۆداچوونه‌وه و فه‌راهه‌مكردنى كه‌شێكى ديموكراسى بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان بتوانن قسه‌ى خۆيان بكه‌ن، ته‌نيا خه‌ريكى ئه‌وه بوونه به به‌ياننامه ناوه‌ڕۆكى راپۆرته‌كان ره‌تبكه‌نه‌وه، به بێ ئه‌وه‌ى هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى ئه‌وتۆ بۆ ره‌تكردنه‌وه‌كه بخه‌نه‌ڕوو، جگه له داڕشتنێكى سه‌رپێيانه.
هه‌وڵدان بۆ رفاندنى په‌رله‌مانتار، سوكايه‌تيكردن به زانايانى ئاينى، هه‌ڕه‌شه‌كردن له كه‌سايه‌تييه‌كان، ته‌خوينكردنى رۆشنبير و رۆژنامه‌نووسان، هاندانى خه‌ڵك بۆ لێدانى په‌رله‌مانتاران، په‌لاماردانى په‌رله‌مانتار به هۆى ده‌ربڕينى هه‌ڵوێسته‌كانى، تۆمه‌تباركردنى هه‌موو ده‌نگێكى ناڕازى له گه‌نده‌ڵى سياسى و ئيدارى هه‌رێمى كوردستان به‌وه‌ى جاشى مالكى و ئێران و فڵان و فيساره، ديارترين ئه‌و تاوانانه‌ن رۆژانه له هه‌رێمى كوردستان دووباره ده‌بنه‌وه و بوونه‌ته په‌ڵه‌يه‌كى ره‌ش به ناوچه‌وانى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سياسييه‌ى كه هێشتا ده‌يه‌وێت به به‌رگى شه‌رعييه‌تى شۆڕشگێڕى وڵات به‌ڕێوه به‌رێت و مل نادات بۆ گێڕانه‌وه‌ى شه‌رعييه‌تى ياسايى و ديموكراتى له هه‌رێمى كوردستاندا.
هه‌موو ئه‌و تاوانانه و له پێش ئه‌وانيشه‌وه تيرۆركردنى رۆژنامه‌نووس و ده‌ستگيركردن و په‌لاماردانى هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌نگى ناڕه‌زايه‌تى ده‌رده‌بڕن و سه‌ركوتكردنى ناڕه‌زايه‌تى خه‌ڵك و پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ و سوكايه‌تيكردن به كه‌رامه‌تى مرۆڤ له‌م هه‌رێمه‌دا ئه‌گه‌ر چى ئه‌مڕۆش به ئاسانى تێپه‌ڕن، به‌ڵام به دڵنياييه‌وه باجيان قورسه و له ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌وه كاريگه‌رى گه‌وره له‌سه‌ر پرسى ره‌وا و دۆزى هه‌رێمى كوردستان درووست ده‌كه‌ن.
PM:11:02:20/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 6513
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی