راپرسى له پێناوى چيدا؟
ئێڤار ئیبراھیم
ئايا ئه‌وانه‌ى پڕوپاگه‌نده‌ى
ئه‌نجامدانى ڕاپرسى بۆ راگه‌ياندنى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كه‌ن، هيچ وه‌ڵامێكيان
بۆ پرسياره‌كانى خه‌ڵك پێيه..
ئايا به راست روئيايى سياسى كورديى دواى سه‌د ساڵ خه‌بات
و قوربانيدانى خه‌ڵكى كوردستان ته‌نيا هاتووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ى له رێى ڕاپرسييه‌وه
سه‌ربه‌خۆيى رابگه‌يه‌نرێت، ئه‌ى ئه‌گه‌ر وايه خۆ ئه‌وان به دنياى ده‌ره‌وه ده‌ڵێن:
ئێمه ڕاپرسى ته‌نيا بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ين بزانين خه‌ڵكى كوردستان چييان ده‌وێت..
هه‌ر نه‌ته‌وه و
گه‌لێك له مێژوودا به قۆناغى جياجياى خه‌باتدا تێپه‌ڕيوه بۆ به‌ده‌ستهێنانى به‌شێك
يان زۆرێك له مافه‌كانى و له سه‌رووشيانه‌وه مافى سه‌ربه‌خۆيى.
خه‌ڵكى كوردستانيش
به درێژايى سه‌د ساڵى رابردوو له باشوورى كوردستاندا هه‌موو قوربانييه‌كى داوه له
پێناو به‌ده‌ستهێنانى به‌شێك له مافه‌كانى هه‌ر له مافى كلتوورى و زمانه‌وه بيگره
تا ده‌گاته لامه‌ركه‌زى و حوكمى زاتى و دواجاريش فيدراڵى و ئيدى كاتى ئه‌وه هاتووه
هه‌نگاو بۆ به‌ديهێنانى مافه سه‌ره‌كييه‌كى بنێت، كه سه‌ربه‌خۆييه.
راپرسى وه‌ك پرسێكى
نه‌ته‌وه‌يى يه‌كێك له كارته هه‌ره به‌هێزه‌كانى كورد بوو، كه ده‌كرا له كاتى
گونجاو‌دا و له حاڵه‌تى يه‌كبوونى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتيمانى و كۆده‌نگى هه‌موو پێكهاته
نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و كارته نيشتيمانى و ستراتيژييه به‌كار
بهێنرێت.
به جۆرێك كه لايه‌نێك
خۆى نه‌كاته كه‌وا سوورى به‌رله‌شكر و به بێ له‌به‌رچاوگرتنى هه‌لومه‌رجى ناوخۆيى
و ناوچه‌يى و جيهانى ده‌ست بۆ ئه‌و كارته به‌رێت.
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش
به‌ڵكو به‌هۆى نه‌شاره‌زايى و ئيفلاسى سياسييه‌وه و بۆ ئامانجى به‌رته‌سكى حزبييانه
و درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى سياسى كه‌سايه‌تييه‌كانى و هه‌ر له ئێستاوه ئاماده‌كردنى
بارئاشى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه، ئه‌و كارته ستراتيژييه بسووتێنێت.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش
يه‌كڕيزى نيشتيمانى و كۆده‌نگى نه‌ته‌وه‌يى له ئاستى پرسه چاره‌نووسسازه‌كاندا كه
به هۆى هه‌ڵوێسته‌كانى ئه‌و لايه‌نه‌وه زۆرترين زيانيان به‌ركه‌وتووه، بگه‌يه‌نێته
لێوارى داڕووخانى يه‌كجاره‌كى.
له‌و نێوه‌دا راپرسييه‌ك
له ناوخۆدا كۆده‌نگى په‌رله‌مانێكى كاراى له‌سه‌ر نه‌بێت و ته‌واوى لايه‌نه سياسييه‌كان
له رووى سياسييه‌وه پشتيوانى نه‌كه‌ن و به ياسايه‌كى سه‌رده‌ميانه و شايسته ئه‌نجام
نه‌درێت، ئايا به‌و نه‌فه‌سه به‌رته‌سكه حزبييه‌ى پارتى كارى پێده‌كات، راپرسى به
كوێمان ده‌گه‌يه‌نێت؟
به‌ڵێ چ وه‌ك په‌رله‌مانتارێكى
كوردستان و چ وه‌ك گۆڕانخوازێك و تێكڕاى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانيش يه‌كده‌نگين له‌سه‌ر
به‌ديهێنانى سه‌ربه‌خۆيى و رزگاربوونى يه‌كجاره‌كى و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردستان.
هه‌مووانيش ئه‌و
راستييه ده‌زانن، كه ئه‌و ئامانجه گرنگترين ئامانجى سه‌ركرده‌ى كۆچكردوو و رێكخه‌رى
گشتيى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ڕێز كاك نه‌وشيروان مسته‌فا بوو، كه چه‌قى پڕۆژه‌كه‌ى
بۆ ته‌رخانكردبوو و له سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا هه‌وڵيده‌دا كايه‌ى حوكمڕانى و سياسه‌ت
و ئيداره له هه‌رێمى كوردستان به جۆرێك به دامه‌زراوه‌يى بكرێن ببنه پايه‌ى راگرتنى
بيناى ده‌وڵه‌تى كوردستان و خه‌ڵكى كوردستان به سه‌رجه‌م جياوازييه‌كانيانه‌وه له
سايه‌ى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا به ئاسووده‌يى بژين.
له ئێستادا بانگه‌شه‌كردنى
بێ بنه‌ما بۆ راپرسييه‌ك كه له باش‌ترين حاڵه‌تدا هۆشيار زێبارى دانى پێدانا كه ئامانج
لێى راگه‌ياندنى سه‌ربه‌خۆيى نييه، ئيدى له دواى ئه‌و لێدوانه كه له ئاژانسى رۆيته‌رز
بڵاوكرايه‌وه، ده‌بێت براده‌رانى پارتى ديموكراتى كوردستان چۆن پينه و په‌ڕۆ بۆ چه‌واشه‌كردنى
رايگشتى كوردستان بكه‌ن، له كاتێكدا ئه‌وه‌تا يه‌كێك له سه‌ركرده‌كانى ئه‌و لايه‌نه
به ئاشكرا به دنياى راگه‌ياندووه، ئامانجيان له‌و راپرسييه سه‌ربه‌خۆيى كوردستان
نييه.
پرسيارى گرنگ ئه‌وه‌يه،
ئه‌گه‌ر راپرسييه‌ك ته‌نيا بۆ ئه‌وه بێت ئايا خه‌ڵكى كوردستان سه‌ربه‌خۆيى ده‌وێت
يان نا، ئێ خۆ ئه‌وه وه‌ڵامه‌كه‌ى له مانگى چوارده دره‌وشاوه‌تره و هه‌موومان ده‌زانين
چيمان ده‌وێت و له پێناو چيدا قوربانيمان داوه، ئيدى ئه‌و راپرسييه بۆچى..
پرسيارى جديتر ئه‌وه‌يه
هێشتا سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان روانگه‌يه‌كى روونى بۆ ئه‌و پرسه نييه،
به جۆرێك به ئاشكرا له لێدوانى كه‌سه هه‌ره باڵاكانى ئه‌و حزبه لێدوانى دژ به
يه‌ك هه‌يه له باره‌ى جوگرافياى راپرسييه‌كه‌وه و له دياترين نموونه‌شدا ئه‌وه
سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان رايگه‌ياند، ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌كرێت له راپرسييه‌كى
ديكه‌دا چاره‌نووسى خۆيان ديار بكه‌ن و بڕيار بده‌ن ئايا له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆيدان يان
له‌گه‌ڵيدا نيين.
ئه‌مه له كاتێكدايه بۆ ئاستى ناوخۆ به‌رپرسانى ئه‌و پارته پڕوپاگه‌نده‌ى
ئه‌وه ده‌كه‌ن كه راپرسييه‌كه له ناوچه دابڕاوه‌كانيشدا ده‌كرێت، هه‌قه خه‌ڵكى
كوردستان پرسيار بكات، ئايا هه‌ر به راست له‌و ناوچانه‌شدا راپرسى ده‌كرێت.
PM:02:57:06/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 9071
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی