كێ خۆزگه به ئێمه ده‌خوازێت؟
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر
هه‌ر رووداوێك دێته پێش سه‌باره‌ت به ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و جێبه‌جێكردنی رێكاره یاساییه‌كانی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات، وه‌ك ئه‌وه‌ی برینمان بكولێته‌وه كێشه‌و گرفته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌شێك له میدیاكانی كوردستان ده‌بێته باسێكی گه‌رم و باسه‌كه دووباره ده‌بێته‌وه باسی رۆژ، كورده‌واریی ده‌ڵێن لێمان نوێده‌بێته‌وه.
له ته‌مموزی 2015 ئۆباما له باره‌گای یه‌كێتی ئه‌فریقا له ئه‌سیوپیا وتارێكی پێشكه‌شكرد باسی دیموكراسی و بڕیاری ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات كرد، به كورتی وتی، من حه‌زم له ده‌سه‌ڵاته، به‌ڵام یاسا رێگه‌م نادات، بۆیه له دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیم، ده‌چمه‌وه لای منداڵه‌كانی خۆم و ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌ت ده‌بم! له هه‌رێمی كوردستان ئه‌م وتاره له زۆربه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان وه‌رگێڕدرایه سه‌ر زمانی كوردی و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بووه باسێكی گه‌رم و قسه‌ی زۆری له باره‌وه كرا، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م وتاره‌ی پێشكه‌شی خه‌ڵكی كوردستان كردبێت.
به‌ر له سێ مانگێك ده‌یڤید كامیرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌هۆی شكستخواردنی له هێشتنه‌وه‌ی به‌ریتانیا له چوارچێوه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورپا بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی دا، دیسان ئه‌م پرسه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌رێم بووه جێی مشتومڕی گه‌رم و به‌سترایه‌وه به‌دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستاوده‌سكردنی ده‌سه‌ڵات.
ئێمه هه‌میشه خۆزگه به‌وان ده‌خوازین، چونكه ئه‌زموونی ئه‌وان نموونه‌ی پێشكه‌وتنی حوكمڕانییه، نامانه‌وێ كه‌س خۆزگه به ئێمه بخوازێت چونكه نموونه‌ی حوكمڕانیی ئێمه هی ئه‌وه‌نییه چاوی لێبكرێت!
كاتێكیش پارێزگاری سلێمانی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت و له شوێنی ئه‌ودا كاندیدی گۆڕان به پێی رێككه‌وتنی سیاسی جێی ده‌گرێته‌وه، دیسان باسی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان ده‌ێته‌وه رۆژه‌ڤ و ده‌بێته باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌شێك له میدیاكانی كوردستان.
هاووڵاتیانی كوردستان ناهه‌قیان نییه به سه‌رسوڕمانه‌وه بڕواننه ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له ئیداره‌یه‌كی خۆجێی، چونكه دوای 25ساڵ له حوكمڕانیی خۆیی، ده‌بینین ئێستا ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان په‌كیكه‌وتوه‌و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی چاودێریكردنی به سه‌ره‌وه نه‌ماوه‌و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی دوای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خانه‌نشینی سه‌رۆكه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك، ئێستا به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێت! ئه‌گه‌ر له‌م حاڵه‌دا ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت، كه‌واته ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه و ئه‌زموونێكی نوێیه له حوكمڕانیی هه‌رێمی كوردستان.
كاتێكیش له په‌رله‌مانی عیراق متمانه له وه‌زیری به‌رگری وه‌رده‌گیرێته‌وه جارێكی دیكه ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان دێته‌وه به‌رچاوان و ده‌كه‌وێته‌وه رۆژه‌ڤه‌وه، به‌لای هه‌موومان سه‌یره متمانه له كاربه‌ده‌ستێكی گه‌وره‌ی حكومه‌ت وه‌رگیرێته‌وه! به‌ڵام لایخۆمان سه‌رباری ره‌خنه‌ی توند‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی روون له سه‌ر كه‌موكوڕیی و له یاسا لادانی كاربه‌ده‌ستان له هه‌رێم، ده‌بینین تائێستا رووداوێكی هاوشێوه له په‌رله‌مانی كوردستان رووینه‌داوه، بگره وه‌زیر هه‌بووه ئاماده‌نه‌بووه بێت له به‌رده‌م په‌رله‌مان روونكردنه‌وه بدات، به‌ڵكو بانگهێشته‌كه‌یان بۆ گۆڕیوه بۆ میوانداریی و هاتووه له كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت روونكردنه‌وه‌ی داوه‌ته ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له په‌رله‌مانتاران!
چه‌ند ساڵێكی دوای رووخان باسی چاولێكردنی به‌غدا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرا له رووی سیاسی و ئابوورییه‌وه، به‌ڵام ئه‌و خۆزگه‌و خواسته درێژه‌ی نه‌كێشا! ئه‌و عیراقه‌ی پاره‌پاره بوو، ده‌بینین سه‌رباری ئه‌و ململانێ تایفی و سیاسییه تونده‌ی له ناویدا به‌رده‌وام ده‌كوڵێت، كه‌چی هێشتا رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له ئیداره‌دانی وڵات و هه‌مووان كۆكن له سه‌ر ئه‌وه‌ی ململانێ سیاسییه‌كانیان له‌وێ یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبونی ساڵانێكی كه‌م ئه‌وان هه‌نگاوی گه‌وره‌تریان هاوێشت و ئێستا دڵنیام خۆزگه به ئه‌زموونی ئێمه ناخوازن.
PM:03:46:29/08/2016
ئه‌م بابه‌ته 4653
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی