غازی سروشتی له نێوان مژده‌به‌خشی و ئومێدبڕیدا
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
تیۆرییه‌کی تازه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کا که‌ئاینده بۆ غازی سروشتیه نه‌ک بۆ نه‌وتی خاو. ئاماژه هه‌ستپێکراوه‌کانیش زۆر پشتگیری ئه‌م تیۆرییه ده‌که‌ن و هه‌ر ئه‌م تیۆرییه‌شه که له پشت هاندانی هه‌ر یه‌ک له تورکیا‌و روسیا بووه بۆ خێرا کۆتایی هێنان به کێشه‌کانیان پێش ئه‌وه‌ی له ڕووی ئابورییه‌وه زیانی زۆرتر بکه‌ن.
خودی عیراق له ستراتیجی وزه‌دا به پێی تیۆرییه‌که هه‌نگاو ده‌نێ. عیراق له‌م دواییه‌دا په‌ره‌ی به کێڵگه‌کانی غازی سروشتی به‌سره داوه‌و هه‌ر ئه‌م مانگه بارێکی دوو هه‌زار ته‌نیی غازی سروشتی ڕه‌وانه‌ی بازاڕه جیهانییه‌کان کردوه. به‌غدا له په‌ره‌پێدانی کێڵگه‌کانی غازی سروشتی‌دا پێش هه‌رێمی کوردستان که‌وتووه. له‌کاتێکدا هه‌رێمی کوردستان پێش به‌غدا به چه‌ند ساڵێک هه‌وڵه‌کانی بۆ وه‌به‌رهێنان و هه‌نارده‌کردنی غازی سروشتی خستۆته گه‌ڕ، به‌ڵام هێشتا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوه له هه‌نارده‌کردنی، له کاتێکدا به‌غدا ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر بڕێک غازی به ئیمارات فرۆشت و وا ئه‌م مانگه‌ش گازه‌که‌ی گه‌یانده بازاره جیهانیه‌کان. هه‌رێم که هێشتا ده‌ستی به هه‌نارده‌کردنی گاز نه‌کردوه سکاڵای له‌سه‌ر تۆمار کراوه‌و ناچار کراوه دوو ملیار دۆلار وه‌ک قه‌ره‌بووی زیاتر بداته کۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان. ئێستاش سکاڵایه‌کی له‌سه‌ر تۆمارکراوه و تێیدا کۆمپانیای دانه غاز‌و کرینست په‌ترۆلیۆم داوای قه‌ره‌بوویه‌کی 11 ملیار دۆلاریی لێ ده‌که‌ن.
ئه‌مه به‌م واته‌یه دێ که ستراتیجی وزه‌ی، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کانی هه‌رێم ستراتیجێکی شکستخواردووه‌و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی دروست دانه‌مه‌زراوه. به‌پێی پلانی وه‌زاره‌ت ده‌بوایه ئه‌مساڵ ده‌ست به هه‌نارده‌کردنی غازی سروشتی بکرێ. کاتێک ئه‌مه له‌به‌ر هۆی رانه‌گه‌یه‌نراو نه‌هاته دی، ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و غازی هه‌رێم ماوه‌که‌ی درێژ کرده‌وه‌و رایگه‌یاند که هه‌رێم له به‌رنامه‌یدایه غازی سروشتی له ساڵی 2019 یان 2020 بنێرێته ده‌ره‌وه.
عیراق و کوردستان دوو وڵاتی به غازی سروشتی ده‌وڵه‌مه‌ندن. عیراق به کوردستانه‌وه له‌غازی سروشتی‌دا یانزه‌هه‌م ده‌وڵه‌ته له جیهاندا و یه‌ده‌که مسۆگه‌ره‌که‌ی ده‌وروبه‌ری 112 ترلیۆن مه‌تر سێجا ده‌بێ. له‌هه‌رێم نیگه‌رانیه‌کی زۆر سه‌باره‌ت به‌وه هه‌یه که ئه‌زمونی شکست‌خواردووی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و هه‌نارده‌کردنی، بواری وه‌به‌رهێنان و هه‌نارده‌کردنی غازی سروشتیش بگرێته‌وه‌و به‌هه‌مان ئاکام بگات ، به‌تایبه‌تی که هێشتا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان ده‌ستی به هه‌نارده‌کردنی غازی سروشتی نه‌کردووه، سكاڵای کۆمپانیاکان له دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و داواکردنی قه‌ره‌بوو،خه‌ریکه هیچ مانایه‌ک بۆ وه‌به‌رهێنانی ناهێڵێته‌وه، لانی که‌م له‌و روانگه‌یه‌وه که سه‌رپه‌رشتیاری هه‌موو پرۆسه‌که هه‌مان ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یه که به‌رنامه‌کانی له‌بواری نه‌وتدا شکستیان هێناوه‌و وه‌زیره‌که‌شی هه‌ر ئه‌و وه‌زیره‌یه که هه‌موو پێشبینیه‌کانی چه‌وت ده‌رچوون.
کوردستان له‌بواری غازی سروشتی‌دا رکابه‌ری به‌هێزی هه‌یه، به‌هێزترینیشیان دوو پرۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی گازه به‌ناو خاکی تورکیادا، یه‌کێکیان هێڵی گواستنه‌وه‌ی غازی روسیایه بە ناو توركیادا بۆ باشووری ئەوروپا و ئەوی دیكە پڕۆژەی تاناپە كە غازی سروشتی لە ئازەربایجانەوە بەناو جۆرجیا و توركیادا دەباتە بولگاریا و لەوێوە بۆ وڵاتەكانی تری ئەوروپا، ئیسرائیلیش كە یەدەکی 500 ملیار مەتری سێجا غازی هەیە، بە نیازە بۆرییەك بە ژێر دەریادا بكەیەنێتە لێوارەكانی توركیا‌و لەوێوە بیگەیەنێتە باشووری ئەوروپا .
ئێرانیش كەوتووەتە پەرەپێدانی كێلگەكانی پارس و بەرنامەیەكی بۆ ڕاكێشانی هێڵی گواستنەوەی گاز بۆ به‌غدا هەیە، كە ئەمەش سەرەتایەكە بۆ درێژكردنەوەی بۆ ناو سوریا پاش كۆتایی هاتنی جەنگ و گەڕانەوەی ئاشتی بۆ ئەم وڵاتە و نیازە وایە لە سوریاوە گازەكە بۆ ئەوروپا بگوازرێتەوە .
ستراتیجی وەبەرهێنانی غازی سروشتی لە هەرێم بە سەرەتایەكی خراپ دەستی پێكردووە و هیچ ئایندەیەكی ڕونیشی نیە و تا چاكسازییەكی ڕیشەیی لە كەرتی وزەدا و لەم چوارچێوەیەدا لە پێكهاتەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكاندا نەکرێت، كەس ناتوانێت سەرەنجامێكی جیاواز لە سەرەنجامی كەرتی نەوت بۆ كەرتی غازی سروشتی مسۆگەر بكات .
PM:02:09:11/07/2016
ئه‌م بابه‌ته 3268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی