حكومه‌تی بنكه‌فراوانی نیشتمانی یان تكنۆكرات
بورهان شێخ ڕەئوف
ئه‌وه‌ی لای هه‌مووان ڕوون و ئاشكرایه و زۆرجار هه‌رخۆم له‌زۆر موناسه‌به‌دا ئاماژه‌م پێداوه دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقی تازه‌یه له سه‌ره‌تای بیسته‌كانی سه‌ده‌ی پێشووه‌وه به ده‌ر له خواستی پێكهاته‌كانی و دانانی پاشایه‌ك بۆی كه له حجازهوه هێنایان كه‌له بنه‌ماڵه‌ی هاشمیه به‌و ئومێده‌ی ببێته چه‌ترێك هه‌موو پێكهاته ناجۆرو جیاوازه‌كانی عێراق كۆبكاته‌وه .
به‌ڵام هه‌ر زوو مه‌لیك غازی دووه‌م پادشای عێراق هه‌ستی به‌وه كرد كه مانه‌وه‌ی عێراق وه‌كو وڵاتێكی یه‌كگرتوو كارێكی هێنده سانا نییه و قۆرتی گه‌وره‌ی له به‌رده‌مدایه بۆیه له یه‌كێك له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت عێراق به یهكگرتووویی بمێنێته‌وه ده‌بێت سووپایه‌كی به هێزی هه‌بێت هه‌میشه چونكه له هه‌ر كاتێكدا دووان له پێكهاته‌كانی عێراق ڕاپه‌ڕن له باكوور‌و باشوور ده‌وڵه‌تی عێراق ناتوانێت به‌ره‌نگاریان بێته‌وه له‌ت ده‌بێت .
زۆر ڕوونه مه‌به‌ستی شا غازی ده‌بێت عێراق هه‌ر چۆن به زۆر و زۆرداری داتاشراوه مانهوهكهشی هه‌رده‌بێت به هێزو كووتهك بێت, ئه‌گه‌رله هه‌شتا ساڵی ڕابردوودا عێراق وه‌كو وڵاتێكی نائارام و پڕ له قه‌یران و شه‌ڕی و یه‌ك له دوای یه‌ك و ئاكامه‌كانی گۆڕی به كۆمه‌ڵ و ئه‌نفال و كیمیاباران و جینۆساید بووبێت له سایه‌ی ڕژێمه دكتاتۆرو تۆتالیتاره‌كانه‌وه ئه‌وا له دوای پرۆسه‌ی به ناو ئازادی عێراقیشهو له ساڵی 2003 ه‌وه تا ئیستا سه‌ره‌ڕای نووسینی ده‌ستوورو ڕاپرسی و حكومه‌تی ئینیقالی و و حكومه‌تی بنكه فراوان و یه‌كێتی نیشتمانی نه‌توانراو نه‌كرا ئاو به ئاگره‌دا بكرێت و دواڕۆژێكی گه‌ش و ئارام بۆ پێكهاته‌كانی عێراق فه‌راهه‌م بكرێت .
له ئێستاشدا كه ڕق و بێزاری سه‌رتاپای خه‌ڵكی عێراقی گرتووه‌ته‌وه شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی تاقه‌ت پڕووكێن نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری به هه‌موو سكتهرهكانیهوه ته‌شه‌نه‌كردنی گه‌نده‌ڵی له ڕاده‌به‌در و حه‌یابه‌ر له ئاسته باڵاكانی جومگه‌كانی ده‌وڵه‌تدا له ناو توێژێكی سیاسی گه‌نده‌ڵ و مشه‌خۆر و به‌رژه‌وه‌ند پارێز كه له ناوچه‌ی سه‌وز ی به‌غدادا خۆیان قایم كردوهوكهڕوكاسن و له ئاست نه‌هامه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی عێراقدا بۆیه بیر له پێكهێنانی حكومه‌تی تكنۆكرات ده‌كه‌نه‌وه بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه قووڵه‌ی كه تێ ی كه‌وتوون .
به‌ڵام به وردبووونه‌وه له ئه‌زموونه‌كانی ڕابردوو له حكومه‌تی دكتاتۆری سه‌رده‌می كۆن و حكومه‌ته‌كانی دوای پرۆسه‌ی به‌ناو ئازادی عێراق له دوای 2003 ئه‌وه‌مان لا جێگیر ده‌كات حكومه‌تی تكنۆكراتیش به ده‌ردی حكومه‌ته‌كانی پێشووتر ده‌چێت و ناتوانن پێكهاته‌كانی عێراق به یه‌كه‌وه بلكێننه‌وه چونكه ئه‌وه خواستی هێزه زله‌كان و وڵاتانی ناوچه‌كه‌یه كه ده‌یانه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان بپارێزن و گیان بكه‌نه‌وه به به‌ری لاشه‌ی شهكهتوو داڕزاوی عێراقدا و درێژه به زنجیره سیناریۆی كوشتن و بڕین و خوێن ڕشتن و به فیڕۆدانی سامانه‌كه‌ی بده‌ن .
PM:04:31:21/04/2016
ئه‌م بابه‌ته 4601
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی