له په‌راوێزی پرۆژه چاكسازییه‌كاندا
بورهان شێخ ڕەئوف
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا زۆر پرۆژه‌و بانگه‌واز و وتار‌و پێشنیار‌و بیروڕا خرانه ڕوو ده‌رباره‌ی قه‌یرانه قورس وگورچكبڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه هه‌موویان به جۆرێك له جۆره‌كان چاره‌سه‌ری به په‌له‌و پێشنیاری به جێ و خه‌مخۆری و به ده‌ربه‌سیان پێوه دیاره بۆ دۆخی نه‌خوازراوی هه‌رێمی كوردستان .
به‌لام حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه به بیری خوێنه‌ران و هه‌موو لایه‌نه به‌ر پرسه‌كانیش بێنمه‌وه كه چۆن پزیشكه‌كان ناتوانن چاره‌سه‌ری ده‌ردو نه‌خۆشیه‌كان بكه‌ن تاوه‌كو جۆری ڤایرۆس و به‌كتریاو هۆكارو ماكی ده‌ردو كۆڤانه‌كان نه‌دۆزنه‌وه ناتوانن چاره‌سه‌رو تیمار بۆ ده‌رده‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن .
بۆیه ئاواش بۆ ده‌رباز بوون له‌م قه‌یرانانه كه ڕه‌گو ڕیشه‌ی مێژووییان هه‌یه و هه‌موویان ده‌ر ئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه بوونی كه‌موو كوڕیه‌كانی حوكمڕانی كوردن له دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی 1991 ه‌وه تاوه‌كو ئه‌مێستا ,
ئێستاش ناتوانین چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ هه‌موو ئه‌و ده‌ردو مه‌ینه‌تیانه بدۆزینه‌وه كه به‌رۆكی تاك به تاكی ئه‌م هه‌رێمه‌ی گرتووه‌ته‌وه بێئه‌وه‌ی قامك له سه‌ر هه‌موو فاكته‌رو دیارده نه‌گه‌تیفه‌كانی داكشانی سیاسی كه زانستی سیاسه‌ت دیاری كردوون دانه نێیین كه له خواره‌وه یه‌ك به‌یه‌ك ده‌یانخه‌مه ڕوو و به گیانێكی وه‌رزشیانه‌وه دان به هه‌ڵه‌و كه‌موو كوڕیه‌كاندا نه‌نێین زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌م قه‌یرانانه بگوزه‌رێنین و بچینه قۆناغێكی تری گه‌شه‌كردنه‌وه .
دیارده نێگه‌تیفه‌كانی داكشانی سیاسی له كۆمه‌ڵگادا :=
1. هه‌ڵبژاردنی ساخته‌و چاوپۆشی له یاسا‌و بڕیاره‌كان .
2. خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ئامێز به به‌كارهێنانی توند‌و تیژی .
3. ئاژاوه‌ی نه‌یاران چالاكی ژێرزه‌مینی و هێرشی چه‌كدارانه .
4. گه‌نده‌ڵی سیاسی بۆ به‌رژه‌وندی تایبه‌ت .
5. په‌رت و بڵاوی پارته سیاسیه‌كان ,
6. سه‌ركوتكردنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان .
7. پیرۆزكردنی سه‌ركرده‌كان .
8. مه‌زنكردن وپیاهه‌ڵدانی ئایدیۆلۆجی فه‌رمی حوكمڕانه‌كان .
9. به سیاسی بوونی هێزه چه‌كداره‌كان بوونی هێزی چه‌كداری نایاسایی .
10. ملكه‌چبوونی فه‌رمانبه‌ران بۆ هێڵی پارتی ده‌سته‌ڵاتدار,
11. گه‌نده‌ڵی فراوان و خراپ به‌ڕێوه‌بردن ,
12. به سنتراڵبوونی بڕیاره‌كان .
13. زیندانیكردنی به كۆ .
14. ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له كاروباری ناوخۆ .
15. نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له‌كاری حكومه‌ت و به‌رپرسیار نه‌بوونی حوكمڕانان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك .
16. سه‌روه‌ر نه‌بوونی یاسا‌و سه‌ربه‌خۆ نه‌بوونی ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری .
به‌ڵی ئه‌و خاڵانه له‌لایه‌ن نووسه‌رێكی ئێرانی نووسراون به ناوی د. عه‌بدوڕه‌حمان عالم له كتێبی بنه‌ماكانی زانستی سیاسه‌ت كه وه‌رگێڕراوه‌ته سه‌ر زمانی شیرینی كوردی وه‌كو بنه‌مایه‌كی گشتی بۆ هه‌موو گه‌لان به‌ڵام به ووردبوونه‌وه لێیان زۆربه‌یان له‌ناو كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا بوونیان هه‌یه‌و فاكته‌ری سه‌ركی قه‌یرانه‌كانن .
PM:07:59:20/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 5381
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی