نه‌وت له نیعمه‌ته‌وه بۆ نیقمه‌ت
بورهان شێخ ڕەئوف
نه‌وت كه شاده‌ماری ژیانی وڵاتانی گه‌وره‌ی پیشه‌سازی جیهانه، هه‌روه‌ها نه‌وت مه‌زنترین سه‌رچاوه‌ی وزه‌یه و چاكترین سه‌رچاوه‌یه بۆ گۆڕینی بۆ شتی تر وه‌ك (به‌نزین – گازوایل)و دروستكردنی گه‌لیك شتی تر، پاكترین و هه‌رزانترین جۆری وزه‌یه تائێستاش له‌چاو سه‌رچاوه‌كانی تری وزه وه‌ك غازی سروشتی و خه‌ڵوز و وزه‌ی ئه‌تۆمی و هایدرۆپاوه‌ر، چونكه غازی سروشتی و هایدرۆپاوه‌ر كه‌من یان زۆری تێده‌چێت ئه‌گه‌ر به هۆی با یان هه‌تاوه‌وه وزه دابین بكرێت, یان زیانبه‌خشه وه‌ك خه‌ڵوزو وزه‌ی ئه‌تومی و هایدرۆ پاوه‌ر كه دوائۆكسید ده‌داته‌وه یان له به‌كارهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی (ریدیوتیف ویست) به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
به‌ڵێ نه‌وت ئه‌و نیعمه‌ته گه‌وره‌یه‌یه كه بۆ كوردله باشووری كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بوو به سه‌رچاوه ی هه‌موو نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانیه‌كان ئه‌گه‌رچی له ساڵی 1927 ه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار نه‌وت له كێڵگه‌ی بابه‌گوڕگوڕ به‌رهه‌م هێنراو به داهاته‌كه‌ی سوپای عێراقی پێ پڕ چه‌ك كرا‌و و بنه‌ما و ژێرخانی ده‌وڵه‌تی عێراقی پێ دامه‌زرێنرا دواتریش ئه‌و ده‌وڵه‌ته و حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی جگه له نكووڵی كردن له مافه ڕه‌واكانی كورد و ده‌ره‌تانێكیان بۆ پێكه‌وه ژیان و مافی یه‌كسان هاوچاره‌نووسسی نه‌هێشته‌وه و ده‌ستیان دایه قڕكردن و له ناوبردن و كیمیا باران و ئه‌نفالكردن هه‌موو ئه‌مانه له كاتێكدا بوو كه‌نه‌وت له پێش هه‌موو شوێنه‌كانی تری عێراقه‌وه‌له كوردستاندا دۆزرابووه‌وه كه دواتر له ساڵی 1949 نه‌وت به دیاری كراوی له به‌سره شوێنه‌كانی تر دۆزرایه‌وه .
له دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 یشه‌وه كه خه‌ڵكی كوردستان هێز داگیركه‌ره‌كانی عێراقیان له‌به شێكی زۆری كوردستان وه‌ده‌رنا و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم دامه‌زرێنرا حكومه‌تی ئه‌وسای عێراق ئابڵووقه‌ی ئابووری توندی خسته سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی له یه‌ك لایه‌نه‌وه ڕاگه‌ینراو وه كو دیفاكتۆیه‌ك كه هێزه هاوپه‌یمانه‌كان به ناوچه‌ی دژه فڕینیان ڕاگه‌یاندبوو پارێزگاریان لێده‌كرد له‌و كاته‌شدا گه‌لی كورد بێبه‌ری كرابوو له داهاتی نه‌وت كه به شێكی زۆری نه‌وتی عێراق له كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كانی كوردستاندا بوو .
له دوای پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراقیشه‌وه له نیسانی 2003 به دواوه له ئه‌نجامی ئه‌و باروودۆخه تازه‌ی كه هاته ئاراوه بۆ یه‌كه‌مجار كورد له ئاستێكی بڵند و كاریگه‌ر به‌شداری داموده‌زگاكانی حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقی كرد ده‌كرێت به سه‌رده‌می زێڕین ناوببرێت له مێژووی نوێ ی عێراقدا و له مێژووی پێكه‌وه‌ژیانی كورد‌و عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانی تر چونكه رێژه‌ی 17%ی بوودجه‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكرا و توانرا بزوتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی پێئه‌نجامبدرێت له هه‌موو سكته‌ره‌كانی په‌روه‌رده‌و كاره‌باو ڕێگاوبان و ته‌ندروستی و ڕۆشنبیری و كه‌متر كشتوكاڵی و .....تد
به‌ڵام له دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندو هه‌رێم له سه‌ر یاسای نه‌وت و غاز ڕێكنه‌كه‌تن و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلایه‌نه نه‌وتی ده‌رهێناو ده‌ستی كرد به فرۆشتنی نه‌وت كێشه‌و ململانێكانی هه‌ردوو لا قووڵتر بووه‌و كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێم له لایه‌ن به‌غداده‌وه ببڕدرێت .
له‌وه كاته‌وه قه‌یرانێكی گه‌وره ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمه‌كه‌مان بووه‌وه كه هه‌موو پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری‌و بنیاتنانه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان وه‌ستان و له‌وه خراپتریش مووچه‌ی كارمه‌ندانی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و و پێشمه‌رگه خۆشه‌ویسته‌كانی گه‌ل و وڵات كه حالی حازر له به‌ره‌كانی به‌رگری له خاكی نیشتمانن به‌رامبه‌ر تاریك په‌رسته‌كانی داعش دوابكه‌وێت بۆ چه‌ند مانگێك و دواتریش داببه‌زێت بۆ نیوه .
له كاتێكدا حكومه‌ته تائیفیه‌كه‌ی به‌غداش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان له ساڵی 2016 دا هه‌موو مووچه‌كان له كاتی خۆیدا ده‌ده‌نه فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت به ته‌واوی و ده‌ست بۆ پاره‌ی یه‌ده‌گیش نابه‌ن به‌ڵی ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌وانیش له شه‌ڕی تیرۆر‌و داعشدان لای ئه‌وانیش نرخی نه‌وات دابه‌زیووه , لێره‌دا پرسیاره گرنگه كه خۆی قووت ده‌كاته‌وه و ده‌پرسێت خێره ئه‌م هه‌رێمی كوردستانه وای به‌سه‌رهاتووه ؟؟؟؟؟
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیش له دوا لێدوانی‌دا دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه له ساڵی 1991 ه‌وه تاوه‌كو ئێسته هه‌رێم ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی وا قورس نه‌بووه‌ته‌وه له هه‌مانكاتیشدا دان به‌وه دا ده‌نێت كه كه‌موو كوڕی دارایی و كارگێڕیش هه‌یه ده‌ڵێت ده‌بێت بڕیاری قورس بده‌ین .
به‌ڵی ئه‌وانه ڕاستیگه‌لێكن كه ئه‌گه‌ر دره‌نگیش دانی پێدا نرابێت هێشتا هه‌رباشه و هه‌رچه‌نده زۆركه‌س و لایه‌ن پێشتر ئاماژه‌یان پێداوه به‌ڵام ئێستا هه‌موو هه‌ڵه كه‌مووكورتیه‌كان ڕوویان داوه‌و بوونه‌ته به شێك له ڕابردوو له وڵاتێكدا یاسا‌و دادگا كان وه‌كو پێویست كارا‌و كاریگه‌ر نین به دواداچوون و لێپێچینه‌وه له‌و كه‌یسانه بكه‌ن بۆیه تانه‌و لۆمه‌و تۆمه‌ت خستنه پاڵ یه‌كتر نامان گه‌یه‌ننه هیچ ئاكام و ئه‌نجامێك بۆ ده‌رچوون له م قه‌یرانه .
به‌ڵكو ده‌خوازێت وه‌كو عه‌ره‌ب ده‌ڵێت عقلا ْ القوم واته بوار بدرێت خه‌ڵكانی پسپۆر‌و بیرمه‌ندو لایه‌نه‌كان و داموده‌زگا فه‌رمیه‌كانی ئه‌م وڵاته لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبده‌نه‌وه‌و چاره‌سه‌ر بۆئه‌م قه‌یرانانه بدۆزنه‌وه و چونكه كوردستان زۆر سه‌رچاوه‌ی سرووشتی و فاكته‌ری تری گرنگی هه‌ن كه ده‌كرێت كه‌ڵكیان لێوه‌ربگیرێت بۆ بوژانه‌وه‌و گه‌شه‌كردنی وڵات و كۆتایی هێنان به‌م نه‌هامه‌تی و به‌دبه‌ختیه‌ی كه ڕووی له وڵاته‌كه‌مان كردووه .
PM:07:18:24/01/2016
ئه‌م بابه‌ته 4355
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی