بچڕاندنی په‌یوه‌ندیه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعوودیه و ئێران
بورهان شێخ ڕەئوف
هه‌روه‌كو ڕوون وئاشكرایه بۆ هه‌مووان ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به قه‌یرانگه‌لێكی سه‌خت و دژوردا گوزه‌ر ده‌كات كه زۆر فاكته‌ری مێژوویی و بابه‌تی گرنگ هه‌ن كه ئه‌و زه‌مینه له باروو خۆشده‌كه‌ن بۆ خووڵقانی ئه‌و قه‌یران و ئاڵۆزیانه كه‌من نامه‌وێت لێره‌دا بچمه ناویه‌وه‌و له‌وه‌یه له وتارێكی وا كورتدا بواری ئه‌وه نه‌بێت .
به‌ڵام به دیاریكراوی له دوای سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه و گۆڕانكاریه‌كان به ناوی به‌هاری عه‌ره‌بی و دواتر درێژه‌كێشانی ئه‌و ڕووداوانه له به‌حرێن و یه‌مه‌ن وبه تایبه‌تی له سوریا بۆ زیاتر له چوارساڵ ڕه‌وته مه‌زهه‌بی و ئتنیكیهكانی ناوچه‌كه‌ی به ئاكارێكی زۆر توند قووڵكردهوه كه وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی به ڕاسته‌وخۆ تێوه‌گلاند به تایبه‌تی ئێران و عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌و توركیا .
هه‌روه‌كو ئاشكراشه ئه‌مساڵ ساڵی هه‌ڵبژاردنه له وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وان سه‌رقاڵی كێبڕكی َ و ململانێ ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تین و بۆشاییه‌كی گه‌وره‌یان له ناوچه‌كه‌دا به جێ هێشتووه چۆن ڕووسه‌كان هاتوونه‌ته سووریا و سوپای توركیا هاتۆته ناو خاكی عێراقه‌وه له ئاوا بارودۆخێكدا عه‌ره‌بستان و ئێران له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌و بۆشاییه‌ی كه ئه‌مریكیه‌كان درووستیان كردووه ئه‌مان پڕی بكه‌نه‌وه چۆن له كاتی كشانه‌وه‌یان له عێراق واته كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكیه‌كان له 2011 شوێنه‌كه‌یان به جۆریك له جۆره‌كان پڕكرایه‌وه .
له ئێستاشدا له دوای جێبه‌جێ كردنی بڕیاری له سێداره‌دانی پیاوی ئایینی سعوودی شیعه مه‌زهه‌ب شێخ نمر باقر ئه‌لنمر له گه‌ڵ 47 كه‌سی تر له لایه‌ن حكومه‌تی عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌وه ,ناڕه‌زایه‌تی و نیگه‌رانیه‌كی زۆری ئێرانی لێكهوتهوه چ له لایه‌نی فه‌رمی و شه‌قامی ئێرانیه‌وه كه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕووداوه‌كه‌ی به ئه‌وپه‌ڕی بێحیكمه‌تی و هه‌ست نه‌كردن به به‌رپرسیارێتی وه‌سفكرد وجگه له هه‌ندێ لێدووانی هه‌ڕه‌شه ئامێزی تر كه وتیان عه‌ره‌بستان نرخێكی قوورسی ئه‌م كرده‌وه‌ی ده‌دات و له هه‌مانكاتدا خۆپیشانده‌ران باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستانیان سووتاند به‌بێ ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان هیچ به‌رگریه‌كی لێبكه‌ن و دواتر ئه‌و شه‌قامه‌ش كه باڵوێزخانه‌كه‌ی تێدایه له تاران ناونرا ( ئه‌لنمر ) , دواتر لهڕوَژی شه‌مه‌ش قوونسڵخانهی عه‌ره‌بستان له شاری مه‌شهه‌دیش هێرشی كرایه سه‌ر .
كاربه ده‌ستانی عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ش ئه‌م كردارانهیان كرده بیانوو بۆ ئه‌وه‌ی دیبلۆماتكارهكانیان بگه‌ڕێننه‌وه له ئێران له ماوه‌ی 48 كاتژمێردا هه‌ندێك له چاودێران له‌و بڕوایه‌دان كه سعوودیه بڕیارێكی پێشووهختی هه‌بووه بۆ بڕینی په‌یوه‌ندیه‌كانی له گه‌ڵ ئێران‌دا به‌ڵام ئه‌و بیانووه‌ی كه هێزه ئه‌منیه‌كانیان هیچ پهرچهكردارو به‌رگریه‌كیان له باڵوێزخانه‌كه نه‌كردووه بكه‌نه به‌ڵگه‌و كۆتایی به په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌كانیان له گه‌ڵ ئێران‌دا بهێنن .
هه‌روه‌كو ئاماژه‌كان پیشانی ده‌ده‌ن هه‌ڵوێستی ئێران له سه‌ر له سێداره‌دانی شێخ نمر تاكه فاكته‌ر نه‌بوو بۆ بچڕاندنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان چونكه ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تای كێشه‌كه‌ی شێخ نمر و حوكمی له سێداره‌دان دواتر پشتڕاستكردتهوهی حوكمه ئێران هه‌ڵوێستی توندی هه‌بوو سعوودیه‌كانیش به كارێكی ناوخوَیی وڵاته‌كه‌یان ده‌زانی و لێدوانه‌كانی ئێرانیان به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان ناوزه‌د ده‌كرد و جێگه نیگه‌رانیان بوو .
هه‌روه‌كو لای سعوودیه‌كانیش كارێكی شاراوه نه‌بوو كه ئێران كاردانه‌وه‌ی تووندی ده‌بێت به‌رامبه‌ر به له سێداره‌دانی ئه‌و پێشه‌وا شیعه مه‌زهه‌به له هه‌مان كاتیش‌دا ئێرانیه‌كان ئه‌مه به ئیستیفزازێكی گه‌وره‌ی خویان ده‌زانن .
ناكۆكی و ململانێكان گه‌لێك زیادیان كردووه له‌نێوان ئه‌و دوو ڕكابهرهدا چ له سوریا‌و یه‌مه‌ن و عێراق و به‌حرێن و لوبنان وتۆمهتباركردنی ئێران به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵاتانی كه‌ندا و له لایه‌ن سعودیه و ه.
له هه‌مانكاتدا له ڕووی ئابووریه‌وه تۆمه‌تباركردنی سعودیه له لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌وه‌ی كه بڕێكی ئێجگار زۆر نه‌وتی خستۆته بازاڕه‌كانه‌وه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌م شێوه‌ی ئێستا بیته خواره‌وه كه به ڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ری نیگهتیفیشی له‌سه‌ر ئابووری خودی سعودیه‌ش كردووه به‌ڵام سعوودیه‌كان له‌و بڕوایه‌دان به‌م كاره‌یان ڕۆڵ و توانای ئێران كه‌م ده‌كه‌نه‌وه له دوای واژۆكردنی ڕێكه‌وتنی (5+1)كه سعودیه‌كان پێیان وایه پێگه‌و هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌كه‌دا به هێز ده‌بێت .
له ڕووی سه‌ربازی و سیاسیشه‌وه عه‌ره‌بستانی سعودیه‌وه خوازیاره به‌ربه‌ستێك له به‌رده‌م فراونبوونی هه‌ژموون و ده‌سته‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران كه په‌یڕه‌و له ئاینزای شیعه ده‌كات دروست بكات به سه‌ركردایه‌تی خۆی كه په‌یڕه‌و له ئاینزای سوونه ده‌كات ئه‌مه‌ش خۆی له‌و هاوپهیمانێتیانهدا ده‌بینێته‌وه كه له له چه‌ند مانگی پێشوو له یه‌مه‌ن دروستیان كرد به ناوی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی دژ به حوسیه‌كان و ئه‌وه‌ی ئێستاش له چه‌ند ڕۆژی پێشوودا ڕاگه‌ینرا به ناوی هاوپه‌یمانی ئیسلامی .
هه‌موو ئه‌مانه له كاتێكدا ڕووده‌ده‌ن كهكێشهو قه‌یران و ململانێ ی ناوچه‌كه ڕوو له زیادبوونن دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنی (5+1) له گه‌ڵ ئێراند به جۆرێك له جۆره‌كان په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی ده‌بێته‌وه و سعودیه‌ی به ته‌نیا جێ هێشتووه له ڕووبه‌ڕووی ئێران‌دا ئه‌مه چه‌ند جارێك له سه‌ر زاری لێپرسراوانی سعوودیه‌وه باسی لێوه كراوه له دوای ڕێكه‌وتنی ناوبراوه‌وه به تایبه‌تی له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی كه‌نداو له گه‌ڵ سه‌رۆك ئۆبامادا .
بۆیه ده‌كرێت عه‌ره‌بستان و ئێران هه‌ریه‌كه هه‌وڵی ئه‌وه‌بده‌ن ناوچه‌ی هه‌ژموون و ده‌سته‌ڵات و گه‌مه‌كانیان له ناوچه‌كه‌دا پهرپێبدهن و هاوپه‌یمانێتی دژبه‌یه‌ك دابمه‌زرێنن هه‌روه‌كو له یه‌مه‌ن و عێراق و سوریا له ڕابردوودا كردوویانه ,
له لایه‌كی تره‌وه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م ناكۆكیانه قه‌یران و ئاڵۆزیه ئاینزایی و ئیتنیكیهكانی ناوچه‌كه قووڵتر بكاته‌وه عه‌ره‌بستانی سعوودیه وه‌كو نوێنه‌ری سوونه خۆی نمایش بكات به‌رامبه‌ر هه‌ژموون وده‌سته‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌روه‌كو له سه‌ره‌تاكه‌یه‌وه ده‌ركه‌وت كه به‌حرێن و سودان په‌یوه‌ندیه‌كانیان بچڕان له گه‌ڵ ئێران و ده‌وڵه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بیش ئاستی په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌كانی نزم كرده‌وه .
ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ڕۆڵی توركیا له‌م بلۆك بهندیهدا هه‌رچه‌نده توركیا ئه‌ندامه له‌و هاوپه‌یمانێتیه ئیسلامیه‌ی كه به سه‌ركردایه‌تی سعوودیه ڕاگه‌یه‌نرا له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌ڵام له سعودیه و توركیا له‌وه‌یه له چه‌ند خاڵێكدا یه‌كبگرنه‌وه وه له قه‌یرانی سوریا هاو هه‌ڵوێستن و ئه‌و بۆندی كڕین چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی له توركیا كه سه‌رچاوه‌كان باسی ده‌كه‌ن كه بایی زباتر له (10) ملیار دۆلاره ,
بهلاَم گه‌لێك فاكتهرو ڕێگر هه‌ن كه توركیا وئێران بچنه ناو سه‌نگه‌ری ململانێ ی ئاینزاییه‌وه له م كاته‌دا كه په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیا‌و ڕووسیا به دۆخێكی هێجگار هه‌ستیاردا تێپه‌ڕده‌بێت كه توركیا نایه‌وه‌ێت به‌ره‌یه‌كی ڕووسی ئێرانی له دژی خۆی بكاته‌وه و له هه‌مان كاتدا په‌یوه‌ندی ئیستراتیجی ودارایی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوان هه‌ردوو دراوسێدا هه‌یه كه زیاتر له (20) ملیار دۆلاره ساڵانه .
هه‌ر له سه‌ر ئه‌و بنهمانهش بوو توركیا له كێشه‌ی یه‌مه‌ن گه‌رده‌لوولی حه‌زم به‌شداری نه‌كرد هه‌ر به هه‌ڵوێستی پشتیوانی زاره‌كی دۆخه‌كه‌ی به‌ڕێكردو بۆیه توركیا له كاتی ئێستادا حه‌ز به‌وه ناكات به‌ره‌یه‌كی ناكۆكی و ململانێ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكاته‌وه ئه‌وه‌ی به لاوه باشتره كێشه‌و ململانێكانی ناوچه‌كه به بێده‌نگی بڕۆن به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به به‌ره‌ی ناوخۆیی توركیاوه هه‌یه و كێشه‌ی كورد له توركیادا كه‌له ئێستادا له ڕووبهڕوونهوهیهكی سه‌ختدایه دوای هه‌ره‌سهێنانی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌ی كورد له‌و وڵاته‌دا نایه‌وێت ده‌رگا بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ئێران بكاته‌وه .
PM:12:38:09/01/2016
ئه‌م بابه‌ته 4605
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی