كورد له هاوكێشه سیاسییه‌كانی واشنتن
کەنعان بەهادين
له‌میانه‌ی دیداریان له كۆشكی سپی، بایدن و سوودانی جەختیان لە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکی کردووەتەوە، ئه‌م زانیارییه كۆشكی سپی و كۆمپانیای ئه‌پیكور پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه.
كه‌واته دووباره داواكارییه‌كانی كورد له به‌رزترین پێگه‌ی جیهان دووپاتی لێكرایه‌وه، كه ناكرێت چیتر كورد سزا بدرێت و نانی ببڕدرێت.
دوێنێش باسم عه‌وادی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشنتنه‌وه رایگه‌یاند، كێشه‌ی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه‌ته سه‌ر رێچكه‌ی خۆی و حكومه‌تی عێراق له ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
بێگومان ئه‌مانه لێكه‌وته و ده‌ره‌نجامه‌كانی سه‌ردانه گرنگه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی بوو بۆ واشنتن، كاتێك به‌ر له ئه‌نجامدانی ئه‌و سه‌ردانه، تێف سامی وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاندبوو، یه‌ك عانه‌ش بۆ هه‌رێمی كوردستان نانێرێت.
هه‌روه‌ها پات رایده‌ر گوته‌بێژی پێنتاگۆنیش دوێنێ شه‌و ئه‌وه‌ی دركاند، مووشه‌كی بالیستییان له ئاسمانی هه‌ولێر خستووه‌ته خواره‌وه.
ئه‌وه‌ی گرنگه لێره ئاماژه‌ی بۆ بكرێت، یه‌كگرتوویی نێو ماڵی كورده له‌م قۆناغه‌دا پێویسته و گرنگه موباره‌كه‌ی هه‌نگاوه ستراتیژییه‌كان بكرێت، ره‌تی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ش بدرێته‌وه، كه ده‌بنه هۆكاری زه‌لیلكردن و برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان و قه‌واره‌كه‌یان.
پێویسته خۆمان به كه‌می سه‌یر نه‌كه‌ین، كورد خاوه‌نی سه‌ركرایه‌تییه‌كی سیاسی هاوشێوه‌ی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه
AM:09:28:16/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی