له هه‌ولێر شه‌ش سه‌گی هار هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر منداڵێك
وێستگه – سه‌عید محه‌مه‌د
شه‌ش سه‌گی هار له گه‌ڕه‌كی سێبه‌ردان له شاری هه‌ولێر هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر منداڵێك كه نه‌خۆشی ئۆتیزمی هه‌یه، منداڵه‌كه بریندار ده‌كه‌ن و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولیره، له ژێر چاو‌دێر پزیشكدایه، به‌رپرسی رێكخراوێكی ژینگه‌یش داوا ده‌كات به زووترین كات به دواداچوون بكه‌ن ئه‌و سه‌گه هارانه له شار دوور بخرێنه‌وه.
ره‌نجده‌ر عه‌بدولڵا، باوكی منداڵه‌كه به وێستگه‌ی راگه‌یاند "ئێمه سه‌ردانی ماڵی خزمێكمان كرد له گه‌ڕه‌كی سێبه‌ردان له شاری هه‌ولێر، منداڵه‌كه‌ی ئێمه نه‌خۆشی ئۆتیزمی هه‌یه، نزیكه‌ی 15خوله‌ك وون بوو دواتر له بڵنگۆی مزگه‌وت بانگه‌وازیان كرد، منداڵێك سه‌گ په‌لاماری داوه هه‌ر كه‌سێك خۆی به خاوه‌نی ده‌زانێ سه‌ردانی مزگه‌وت بكات، ئێمه چووینه مزگه‌وت وتیان كه‌سێك منداڵه‌كه‌ی له ژێر چه‌نگی سه‌گه‌كان ده‌رهێناوه بردوویه‌تی بۆ نه‌خۆشخانه.
وتیشی: "ئێستا منداڵه‌كه له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدایه، ئه‌و سه‌گانه‌ش به‌بێ خاوه‌نن بۆیه تا ئێستا سكاڵامان له‌سه‌ر كه‌س تۆمار نه‌كردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له ژێر چنگی سه‌گه‌كان منداڵه‌كه‌یان ده‌رهێناوه، وتوویانه 6 تا 7 سه‌گ په‌لاماریان دابوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" منداڵه‌كه‌ی من به‌شێوه‌یه‌ك بریندار بووه هیچ شوێنی ساغی نه‌ماوه و پزیشكه‌كان به‌رده‌وام چاودێری ده‌كه‌ن".
له‌لایه‌كی تره‌وه، ئاسۆ شكاك، به‌رپرسی رێكخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگه‌یی، به وێستگه‌ی راگه‌یاند "دوای ئه‌م ڕووداوه به زووترین كات سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێرمان ئاگادار كردۆته‌وه سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێریش هه‌موو شاره‌وانیه‌كانی ئاگادار كردۆته‌وه به‌دواداچوون بكه‌ن له سنوره‌كانیان به‌تایبه‌تی ئه‌و سنورانه‌ی سه‌گی هاریان لێ یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌گانه بگوازنه‌وه بۆ شوێنێك زیانیان بۆ مرۆڤ نه‌بێت.
وتیشی: "داوا له وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی و كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزم ده‌كه‌م چاره‌سه‌ی ئه‌م منداڵه بگرنه ئه‌ستۆی خۆیان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "به‌داخه‌وه پارساڵیش هه‌مان ڕووداوی هاوشێوه له گه‌ڕه‌كی باداوه‌ی شاری هه‌ولێر ڕوویداوه، كه به‌هۆی سه‌گی هاره‌وه 2 منداڵ گیانیان له ده‌ستدا".
PM:02:45:28/11/2015
ئه‌م بابه‌ته 6559
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت