پۆلیسی راپه‌ڕین..هاوڵاتییه‌ك به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپەڕین گیانله‌ده‌ستدانی هاوڵاتیەك بەهۆی خواردنەوەی ماددە كحولییەكان راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین له رایگه‌ه‌ندراوێكی بڵاویكرده‌وه: هاوڵاتیەك بەناوی (ح.ر.ح) لەدایكبووی ساڵی 1979 پیشەی پێشمەرگە، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی ئاشتی، بەبێ هۆشی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.
رونیشیكردوه‌تەوە: پاش پشكینینی پزیشكی دەركەوتووە بەهۆی خواردنەوەی ماددە كحولییەكان بێهۆشبوە و کاژمێر 8ی شەوی رابردوو لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی خستۆتەڕوو كە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.
PM:12:17:21/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 4284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت