پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند


وێستگه‌ نیوزـ

بنكه‌ی سه‌را-ی سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیركرد كه‌ ته‌قه‌ی له‌ هاوڵاتییه‌ك دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ ته‌قه‌ی له‌ هاوڵاتییه‌ك كرد.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند: ئەمڕۆ 21ی ئه‌یلولی2018، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405-31 تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رونیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ڕۆژی 20-9-2018 ، لەنزیك مزگەوتی گەورە لەشاری سلێمانی تۆمەتبار (ه ، م) تەقەی لە (ش، ب) كردو هەڵاتووه‌، دواتریش هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد لەسەر شوێنی تۆمەتبار و بەدواداچوونی هێزەكانی پۆلیس توانرا ئەمڕۆ تۆمەتبار دەستگیر بكرێت .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ لە ئێستادا تۆمەتباری ناوبراو بە فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە 


PM:12:02:21/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 8012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت