قوباد تاڵه‌بانی په‌یامێكی ئاراسته‌ی پزیشكان و كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی كرد
قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی لیستی 105ی یه‌كێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی پزیشكان و كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی كرد و جه‌ختیكرده‌ه كه باشتركردنی بژێویی ژیانیان یه‌كێك ده‌بێت له كاری له‌پێشینه‌ی.
له په‌یامه‌كه‌یدا قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێت: "سه‌ربه‌رزم كه ده‌بینم ئێوه له كه‌رتی ته‌ندروستی چۆن به‌بێ جیاوازی خه‌باتی خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن، ده‌بێت پێكه‌وه هه‌م به‌رده‌وامی به‌و خزمه‌ته گرنگه بده‌ین، هه‌میش باشتری بكه‌ین".
ده‌شڵێت: "ده‌زانم له چه‌ند ساڵی رابردوو زه‌حمه‌تێكی زۆرتان كێشا و به‌رگه‌ی دواكه‌وتنی شایسته داراییه‌كانی خۆتان گرت و به‌رگه‌ی كه‌میی موچه‌كه‌شتان گرت." جه‌ختیشكردوه‌ته‌وه كه بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌رونیكی ئارامه‌وه خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن، باشتركردنی ژیانی ئه‌وان یه‌كێك ده‌بێت له ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی كار و به‌رنامه‌ی لیستی یه‌كێتی.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی بۆ پزیشكان و كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی:
به‌ڕێزان
پزیشكان و كارمه‌ندانی تاقیگه و كارگێڕی و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌گشتی
ئه‌م كاته‌تان باش
سه‌ربه‌رزم كه ده‌بینم ئێوه له كه‌رتی ته‌ندروستی چۆن به‌بێ جیاوازی خه‌باتی خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن، ده‌بێت پێكه‌وه هه‌م به‌رده‌وامی به‌و خزمه‌ته گرنگه بده‌ین، هه‌میش باشتری بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ش ئه‌ركی سه‌رشانمه كه بژێویی ژیانی ئێوه باشتر بكه‌م بۆئه‌وه‌ی بتوانن به ده‌رونێكی ئارامه‌وه خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن، ئه‌مه یه‌كێكه له ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی كار و به‌رنامه‌ی ئێمه.
ده‌زانم له چه‌ند ساڵی رابردوو زه‌حمه‌تێكی زۆرتان كێشا و به‌رگه‌ی دواكه‌وتنی شایسته داراییه‌كانی خۆتان گرت و به‌رگه‌ی كه‌میی موچه‌كه‌شتان گرت.
ئێستا كاتی هاتوو پێتان بڵێم كه به‌نده وه‌ك كاندیدی ژماره 1ی لیستی 105ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌م كارمان هه‌یه، وه هه‌میش هه‌موو تواناكانی خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی پاشكه‌وتنی موچه نه‌هێڵین و ژیانێكی شایسته‌تر بۆ ئێوه و خێزانتان دابین بكه‌ین.
له‌گه‌ڵمان بن له‌گه‌ڵتان ده‌بین بۆ ئارامی و هه‌لی كار و خزمه‌ت بۆ ئێوه و سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.
له‌گه‌ڵ رێز و سڵاومدا
براتان
قوباد تاڵه‌بانی
كاندیدی ژماره 1 له لیستی 105ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
AM:11:39:21/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 5232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت