ئه‌مریكا.. له روداوێكی ته‌قه‌كردندا 5 كه‌س برینداربوون
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
به‌وته‌ی چه‌ند شایه‌تحاڵێك سێ كه‌س له شارێكی نیویۆرك هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر ماڵێك و 5 كه‌سیان بریندار كردووه کە یەکێکیان منداڵە.
شایه‌تحاڵه‌كان وتویانه دوو بۆ سێ كه‌س هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر ماڵی پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن و 5 كه‌سیان برینداركردوه كه یه‌كێكیان منداڵه و ته‌مه‌نی برینداره‌كانیش له‌نێوان 5 بۆ 35 ساڵیدا ده‌بێت.
هاوكات پۆلیسی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه كه روداوه‌كه له ناوچه‌ی سیراكیوز له نیویۆرك رویداوه و هه‌ر ئه‌وه‌نده زانیاریی ئاشكراكردوه كه باری ته‌ندروستیی برنیداره‌كان جێگیره.
به‌ڵام كه‌ناڵی CNY Centralی ئه‌مریكا ئاشكرایكردوه، كه روداوه‌كه له ماڵی كه‌سێكی ته‌مه‌ن 81 ساڵیدا رویداوه كه سه‌رله‌به‌یانیی هه‌مان رۆژی روداوه‌كه كۆچی دوایی كردوه و له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا ئه‌ندامانی خێزانی ئه‌و پیاوه به‌ته‌مه‌نه له ماڵه‌كه‌یدا كۆبونه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كان باسیان له‌وه‌كردوه كه ئه‌و ماڵه شوێنێكه په‌یوه‌نیی به گروپه تاوانكاره‌كانه‌وه هه‌بووه، به‌ڵام پۆلیس له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه.
AM:09:43:21/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2053
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت