كه‌ركوك..تاوه‌رێكی كاره‌با به بۆمبێكی چێنراو له‌كارخرا
وێستگه نیوزـ
چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو تاوه‌رێكی كاره‌بایان له ناوچه‌یه‌كی پارێزگای كه‌ركوك كرده ئامانج و له‌كاریان خست.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له كه‌ركوك رایگه‌یاند ئه‌و كه‌سه نه‌ناسراوانه به بۆمبێكی چێنراو تاوه‌ری 132kvی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بایان له هێڵی قه‌زای حه‌ویجه به بۆمبێكی چێنراو كردوه‌ته ئامانج.
وتیشی تاوه‌ره‌كه ده‌كه‌وێته نزیكی گوندی سیحه-ی سه‌ربه پارێزگای كه‌ركوك و به‌هۆیه‌وه تاوه‌ره‌كه زیانی پێگه‌یشتووه و له‌كار كه‌وتوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه ئه‌مه جاری 21ه‌مینه كه زیان به‌و تاوه‌ره ده‌گات و له‌كار ده‌كه‌وێت، ئه‌مجاره تیمه‌كانی چاككردنه‌وه ده‌ستبه‌جێ ده‌ستیان به به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی خۆیان كردوه و تاوه‌ره‌كه‌یان چاك كردوه‌ته‌وه.
AM:08:30:21/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت