ئه‌مینداری یه‌كگرتوو: پێویسته تۆڵه‌ی ده‌نگه دزراوه‌كانمان له ته‌زویرچیه‌كان بكه‌ینه‌وه
وێستگه نیوز -
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه "پێویسته تۆڵه‌ی ده‌نگه دزراوه‌كانمان له هه‌ڵبژاردنی 12 ئایاردا له ته‌زویرچیه‌كان بكه‌ینه‌وه"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه لیستی به‌ره‌و ئیصلاح بۆ راماڵینی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران پێكهێنراوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی دوانیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ی ئه‌یلولی 2018 سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رێكخستنه‌كانی ناوچه‌ی رزگاری له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان رایگه‌یاند كه "لیستی 119 ی به‌ره‌و ئیصلاح بۆ راماڵینی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران پێكهێنراوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌ك كاندیدی دڵسۆز و ده‌ست پاك و پسپۆر‌و به ئه‌زمونانمان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان داناوه".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین وتی: "بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هه‌مولایه‌كمان به هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌كمانه‌وه پشتگیریان بكه‌ین و هه‌وڵ بۆ سه‌رختنیان بده‌ین".
وتیشی: "پێویسته تۆڵه‌ی ده‌نگه دزراوه‌كانمان له هه‌ڵبژاردنی 12 ئایاردا له ته‌زویرچیه‌كان بكه‌ینه‌وه به به‌شداری چالاكانه‌مان له رۆژی ده‌نگدان سزای ته‌واویان بده‌ین".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو سه‌ردانی شارۆچكه‌ی كفری كرد و له‌گه‌ڵ رێكخستنه‌كانی حزبه‌كه‌ی كۆبووه‌ته‌وه و رایگه‌یاند كه "زۆر هه‌وڵدرا كه یه‌كگرتوو رابكێشرێت بۆ نه‌خۆشی ناوچه‌گه‌ری و په‌رته‌وازه‌یی كه زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی تری گرتبووه به‌ڵام به پشتیوانی خوای په‌روه‌ردگار و دڵسۆزی رێكخسته‌نه‌كانمان سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانمان شكست پێهێنا".
راشیگه‌یاند كه "هه‌روه‌ها چه‌واشه‌كاری زۆریش به‌رامبه‌ر به ئه‌دای كاری یه‌كگرتوو كرا، به‌ڵام ئه‌وانه‌ش بێ ئه‌نجام بوون و ئێمه له‌رابردوو به تیۆری كۆمه‌ڵێك قسه‌مان كرد له‌سه‌ر بارودۆخی كوردستان و لایه‌نه‌كان كه ئه‌وكات لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆده‌كرا، به‌ڵام له ئێستادا به‌شێوازی پراكتیكی ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینین".
له كۆتای وته‌كانیدا ئه‌مینداری گشتی یه‌ككگرتوو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه "لیستی 119ی به‌ره‌و ئیصلاح ئه‌نجامی كۆبونه‌وه و شه‌ونخونییه‌كانی پرۆژه‌ی كاری ئیسلامیه له كوردستان".
PM:10:27:20/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت