ئه‌مریكا راپۆرتی ساڵانه سه‌باره‌ت به تیرۆر بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز –
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا راپۆرتی ساڵی 2017ی سه‌باره‌ت به تیرۆر له وڵاتان بڵاوكرده‌وه و به‌شی په‌یوه‌ندیدار به پارتی یه‌كێتی دیموكراتی "په‌یه‌ده"ی لابردووه.
له راپۆرته‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه له‌نێو توركیا به‌ره‌نگاری په‌كه‌كه و له وڵاتانی دیكه‌یش به‌ره‌نگاری داعش بوونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی بۆته جێی سه‌رنج ئه‌مساڵ ئه‌و گوزارشتانه له راپۆرته‌كه‌دا لابراون كه "توركیا یه‌په‌گه وه‌ك باڵێكی په‌كه‌كه ده‌بینێت".
له به‌شی "ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی سپۆنسه‌ری تیرۆر ده‌كه‌ن"دا ئێران، سودان، سوریا و كۆریای باكوور خراونه‌ته لیستی "سپۆنسه‌رانی تیرۆر".
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كۆریای باكوور به چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌ڕه‌شه له ناوچه‌كه و دراوسێیه‌كانی ده‌كات، له سنووری وڵاتانی دیكه‌یش بۆسه ده‌نێته‌وه.
له‌باره‌ی ئێرانیشه‌وه له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه "ئێران كه له ساڵی 1984ه‌وه وه‌ك پشتیوانی تیرۆر دیاریكراوه، جگه له حزبوڵای لوبنان و گروپه تیرۆریستییه‌كانی غه‌ززه هه‌روه‌ها به پشتیوانیكردنی گرووپه جیاجیاكان له سوریا و عیراق له ساڵی 2017ش به‌رده‌وام بووه له‌و چالاكییانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به تیرۆر".
PM:09:28:20/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 4149
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت