مامۆستایانی ناڕازی هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندن راگه‌یاند
مامۆستایانی ناڕازی
وێستگه نیوز -
مامۆستایانی ناڕازی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایانگه‌یاند كه به‌رپرسانی په‌روه‌رده كاتێك ده‌توانن داوای ده‌وامی ته‌واو له مامۆستایان بكه‌ن كه مووچه‌ی بێ پاشه‌كه‌وتیان بۆ دابین بكه‌ن، جه‌ختیشیان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه تا پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ چاوه‌ڕوان ده‌بن و له‌ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان هه‌موو رێگاكانی خه‌باتی مه‌ده‌نی له به‌رده‌میاندا كراوه‌یه.
ئه‌مڕۆ مامۆستایانی ناڕازی " هه‌ولێر، كه‌ركوك، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، دهۆك، گه‌رمیان، رانیه، چه‌مچه‌ماڵ، ئاكرێ، ئامێدی، ته‌كیه، سه‌یدسادق، زاخۆ و شارباژێر" به‌یاننامه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندن راگه‌یاند و تیایدا هاتووه "لای هه‌مووان ئاشكرایه نزیكه‌ی چوارساڵه مامۆستایان له خه‌باتێكی مه‌ده‌نی به‌رفراواندان له پێناوی گێرانه‌وه‌ی شكۆ بۆ په‌روه‌رده و خوێندن و داكۆكی له مافه زه‌وتكراوه‌كانیان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی شكستخواردوی هه‌رێم هیچ باكیان به‌ژیانی مامۆستایان و تێكچونی شیرازه‌ی په‌روه‌ده و خوێندنی منداڵه‌كانمان نییه، به‌و هۆیه‌وه پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندن له هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڵدێری ته‌واوه‌تی نزیك بۆته‌وه".
مامۆستایانی ناڕازی رایانگه‌یاند كه "هه‌موو ئه‌و پێشهاتانه‌ی بۆ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له ساڵانی رابووردو هاتنه پێش ده‌سه‌ڵاتداران لێی به‌رپرسن، بۆیه له پێناوی دووباره نه‌بونه‌وه‌ی ئه‌و پێشهاته نه‌خوازراوانه پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران و دڵسۆزانی په‌روه‌رده به‌جدی به‌ده‌م داوا و داخوازییه ره‌واكانی ماۆستایانه‌وه بێن و پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و ژیانی مامۆستایان له‌و قه‌یرانانه‌ی تێیكه‌وتوون ده‌رباز بكه‌ن".
مامۆستایانی ناڕازی ده‌ڵێن: "لێره‌دا و له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خوێندنگاكان به پێویستی ده‌زانین هه‌ڵوێستی خۆمان له چه‌ند خاڵێكدا بخه‌ینه ڕوو".
ئه‌مه‌ش خاڵه‌كانه:
1ـ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ژێركاریگه‌ری فشار و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌راندا حكومه‌تی هه‌رێم گۆڕانكاری له سیسته‌می به‌ناو پاشه‌كه‌وتی مووچه‌دا كرد ، به‌ڵام داواكاری سه‌ره‌كی مامۆستایان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ناو سیسته‌مه‌یه و پێویسته به زوترین كات كۆتایی پێ بهێنرێت .
2 ـ به زووترین كات میكانیزمێكی شیاو و گونجاو ، وه كاتێكی نزیك دابنرێت بۆ گێرانه‌وه‌ی مووچه پاشكه‌وت كراوه‌كانمان .
3ـ پێویسته به زووترین كات مامۆستایانی گرێبه‌ست كه سێ ساڵ خزمه‌تی یاساییان ته‌واو كردووه بكرێنه هه‌میشه‌یی .
4 ـ پاره‌ی وانه‌بێژی مانگانه له‌كاتی خۆیدا و له‌كۆتایی هه‌موو ماگێكدا دابه‌ش بكرێت .
5 ـ به‌رپرسانی په‌روه‌رده كاتێك ده‌توانن داوای ده‌وامی ته‌واو له مامۆستایان بكه‌ن كه مووچه‌ی بێ پاشه‌كه‌وتیان بۆ دابین بكه‌ن .
6 ـ حكومه‌ت به‌جدی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی بواری په‌روه‌رده بدات له به‌حیزبی كردنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن كه‌می مامۆستای پسپۆر و كه‌می بینای قوتابخانه و ده‌یان كێشه‌ی تر كه بوونه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی خوێندنی حكومی به‌ره و داروخان بڕوات .
7 ـ به توندی ئیدانه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌ستگیركردن و تۆمه‌تباركرنانه ده‌كه‌ین كه به‌رامبه‌ر مامۆستایان و چالاكوانان ده‌گیرێته به‌ر ، له هه‌مان كاتدا داواكارین یاسای پارێزبه‌ندی مامۆستایان له هه‌رێم كارا بكرێت ، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر هیچ كه‌س لایه‌نێك نه‌توانێت بێڕێزی به‌رامبه‌ر مامۆستایان بكات .
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا مامۆستایانی ناڕازی رایانگه‌یاندووه كه "وه‌كو هه‌میشه چاودێریكی ئازا و ئازاد ده‌بین به‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌ته‌وه، تا پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ چاوه‌ڕوان ده‌بین، له‌ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ نه‌كردنیان هه‌موو ڕێگاكانی خه‌باتی مه‌ده‌نی له به‌رده‌مماندا كراوه‌یه و شه‌قام و خه‌باتی مه‌ده‌نی له به‌رده‌م هه‌موو دڵسۆزێكدا كراوه‌یه له پێناو خزمه‌ت كردن به پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و شه‌قامی ناڕازی مامۆستایان".
PM:08:50:20/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 5852
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت