فازڵ به‌رواری كۆچی دوایی كرد
فازڵ به‌رواری
وێستگه نیوز -
فازڵ به‌رواری فه‌رمانده‌ی هێزی ئاڵتونی عیراق له ته‌مه‌نی 52 ساڵیدا له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ی ئه‌یلولی 2018 فازڵ به‌رواری فه‌رمانده‌ی هێزی ئاڵتونی سه‌ر به دژه‌تیرۆری عیراق به جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد.
سه‌رچاوه‌كه وتی: "ته‌رمی فازڵ به‌رواری گه‌یه‌ندراوه‌ته پزیشكی دادی شاری هه‌ولێر بۆ پشكنین".
فازڵ به‌رواری له ساڵی 1966 له شاری دهۆك له‌دایك بووه و رۆڵێكی دیاری هه‌بووه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش له عیراق به‌تایبه‌تی له شاره‌كانی ئه‌نبار و موسڵ.
فازڵ به‌رواری له دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگای ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كانی عیراق بووه كه دواتر بوو به ده‌زگای دژه‌تیرۆری عیراق.
PM:07:58:20/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 22965
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت