شه‌ڕی دوو گونده‌كه‌ی سنووری پشده‌ر ئاڵۆزتر بوو
وێستگه نیوز -
شه‌ڕی دانیشتوانی دوو گونده‌كه‌ی سنووری قه‌زای پشده‌ر ئاڵۆزتر بوو و كارمه‌ندێكی پۆلیس كوژرا و دوو كارمه‌ندی تریش برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه "به‌داخه‌وه له ڕووداوه‌كه‌ی سنوری قه‌زای پشده‌ر كارمه‌ندێكمان شه‌هید بوو دوو كارمه‌ندی تریشمان بریندارن".
پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ڵێت: "له رووداوه‌كه‌ی هه‌ردوو گوندی زه‌لكان و مه‌مكان له سنوری قه‌زای پشده‌ر له‌كاتی كۆنترۆڵكردنی بارودۆخه‌كه و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان كارمه‌ندمان (ئومێد خزر ئیبراهیم ) كارمه‌ند له بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌وانی رانیه شه‌هید بوو".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هه‌ر له‌و رووداوه‌دا دوو كارمه‌ندی ترمان بریندار بوون و یه‌كێك له‌و كارمه‌ندانه‌ش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی له ژێر چاودێری پزیشیكدایه".
پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكراشیكرد كه "له ڕووداوه‌كه‌ی گوندی زه‌لكان و مه‌مكان له سنوری قه‌زای پشده‌ر هێزه‌كانمان كه‌سێكی بارمته‌كراویان به سه‌لامه‌تی ئازاد كر كه له‌لایه‌ن ته‌ڕه‌فێكی ڕووداوه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ئه‌و بارمته‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتی له‌سه‌ر بووه".
پێشتر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگه‌یاند كه "کاتژمێر 12ی شه‌وی رابردوو شه‌ڕ له نێوان دوو گوندی جه‌لكان و مه‌مكان كه ده‌كه‌وێته سنوری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر له قه‌زای پشده‌ر روویداوە و به‌و هۆیه‌شه‌وه هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی (ق، ح، ن) تەمەن 35 ساڵ لە رەگەزی نێر گیانی له ده‌ستداوه".
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو هاوڵاتییە پێشمه‌رگه و دانیشتوی گوندی مەمکان بووە و شوێنه‌واری فیشه‌ك به جه‌سته‌یه‌وه بووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ته‌رمی ئەو هاوڵاتییە رەوانەی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه کراوە و دوای توێكاری بۆ تەرمەکەی، راده‌ستی كه‌سوكاری کراوەتەوە.
روونیشیکردووەتەوە، مێژووی ئه‌و كێشه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر و جارێكی تریش كێشه كه‌وتووەته نێوان دانیشتوانی هه‌ردوو گونده‌كه، به‌ڵام سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه.
PM:06:14:20/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 23161
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت