قوباد تاڵه‌بانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتیی نشتیمانیی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان داوای له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی هه‌موو حیزبه‌كان كرد دوور بكه‌ونه‌وه له هه‌ر كارێك كه بانگه‌شه‌كه‌مان به‌ره‌و نائارامی ببات، راشیگه‌یان پێویست ناكات دۆخی كوردستان و به تایبه‌ت بانگه‌شه‌كه‌مان به‌وره دۆخێكی نائارامدا ببه‌ین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی كاندیدی ژماره 1ی لیستی 105ی یه‌كێتیی نشتیمانیی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه "هه‌ڵبژاردن، ئه‌رك و مافی هه‌موو هاوڵاتیه‌كه كه مافی ده‌نگدانی هه‌بێت، هه‌ر كاندیدێكیش كه له لایه‌ن حیزبه‌كه‌یه‌وه پاڵێوراو بێت بۆی هه‌یه به پێی یاسای و رێنماییه‌كان، رێكلام بۆ خۆی یان لیسته‌كه‌ی بكات".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "به‌داخه‌وه چه‌ند هاووڵاتیه‌ك كه پێیان وایه خزمه‌تی حیزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، ده‌ستیان كردوه به دڕاندن یان شكاندنی پۆسته‌ر و فلێكسی هه‌ندێك كاندید".
قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "لێره‌وه، داوا له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی هه‌موو حیزبه‌كان ده‌كه‌م، رێز له پۆسته‌ر و فلێكسی كاندیده‌كانی حیزبه‌كانی تر بگرن و دوور بكه‌ونه‌وه له هه‌ر كارێك كه بانگه‌شه‌كه‌مان به‌ره‌و نائارامی ببات".
وتیشی: "به تایبه‌ت داوا له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نشتیمانیی كوردستان ده‌كه‌م، هیچ ره‌دفعلێكی سلبییان نه‌بێت به‌رامبه‌ر به پۆسته‌ری هیچ كاندیدێكی لایه‌نێكی تری سیاسی وه‌كو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ دڕاندن یان شكاندی پۆسته‌ره‌كانم".
كاندیدی ژماره 1ی لیستی 105ی یه‌كێتیی نشتیمانیی راشیگه‌یاندووه كه "ئێمه بۆیه ئارامیمان هه‌ڵبژاردوه وه‌كو دروشمی سه‌ره‌كیمان، چونكه ده‌مانه‌وێت پێكه‌وه به جیاوازیه‌كانمانه‌وه له كوردستانێكی ئارام‌دا بژین. خۆ سبه‌ینێ بانگه‌شه ته‌واو ده‌بێت و لایه‌نه‌كان دووباره له مێزی گفتوگۆ یان له هۆڵی په‌رله‌مان به یه‌كه‌وه داده‌نیشنه‌وه، بۆیه پێویست ناكات دۆخی كوردستان و به تایبه‌ت بانگه‌شه‌كه‌مان به‌وره دۆخێكی نائارامدا ببه‌ین".
PM:05:28:20/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 11140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت