پارتی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دیاریده‌كات
مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی
وێستگە نیوز -
مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی ، راگه‌یاند، بڕیاربوو لەگەڵ یەکێتی لەسەر دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار رێککەوین، بەڵام ئەوان بەبێ ئەوەی ئێمە ئاگاداربکەنەوە، کاندیدێکیان بۆ ئەو پۆستە دیاریکردووە.
وتیشی: "بەپێی ئیستیحقاق دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە، ئەو پرسەشمان لەگەڵ یەکێتی باس کردووە".
مه‌حموود محه‌مه‌د ئاماژەی بەوەشدا، پارتی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەبێت و کاریش بۆ دەرچوونی کاندیدەکە دەکات.
ئه‌وه له كاتێكدایه، كه دوێنێ چوارشه‌ممه، 19ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2018، به‌رهه‌م ساڵح، وازی له هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری هێنا، كه سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ دایمه‌زراند، به فه‌رمی گه‌ڕایه‌وه ناو یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كاندیدی ئه‌و حزبه بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق، به‌ڵام پارتی پێداگری له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ده‌كات.
PM:04:41:20/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 8688
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت