وەزارەتی پەروەردە دەستپێکی دەوامی خوێندنی ئەمساڵی دواخست


وێستگە نیوز -


وەزارەتی پەروەردە وادەی دەستپێکردنی خوێندنی دواخست و رایگەیاند دەستپێکی خوێندنی ئەمساڵ رۆژی 2ـی 10 دەبێت.


 وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، لەسەر داواى فەرمى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسى لە هەرێمى کوردستان دەستپێکی دەوامی خوێندن لە ٢٢ی ئەیلولەوە بۆ ٢ی تشرینی یەکەم دواخراوە.


وەزارەتی پەروەردە، هۆکاری دواخستنەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ بەکارهێنانى قوتابخانەکان لە چەند ڕۆژ پێش وادەى دەستپێکى هەڵبژاردنەکان بۆ مەشق و ڕاهێنانى فەرمانبەرانى سەر سندوقەکانى دەنگدان و هەردوو ڕۆژى دەنگدان لە ٢٩ و ٣٠ی ئەیلولدا.


 

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی پەروەردە ڕۆژی ٢٢ی ئەیلولی بە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێم دیاریکرد.


 


PM:03:22:20/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 4452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت