به‌هۆی شه‌ڕی نێوان دوو گونده‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانی له ده‌ستدا
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لەسەر پوش و پاوەن شەڕ لە نێوان دانیشتوانی دوو گوندی قەزای پشدەر روویداوە و بەوهۆیەشەوە هاوڵاتییەک كه پێشمه‌رگه‌یه گیانی له‌ده‌ستداوه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، "کاتژمێر 12ی شه‌وی رابردوو شه‌ڕ له نێوان دوو گوندی جه‌لكان و مه‌مكان كه ده‌كه‌وێته سنوری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر له قه‌زای پشده‌ر روویداوە و به‌و هۆیه‌شه‌وه هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی (ق، ح، ن) تەمەن 35 ساڵ لە رەگەزی نێر گیانی له ده‌ستداوه".
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو هاوڵاتییە پێشمه‌رگه و دانیشتوی گوندی مەمکان بووە و شوێنه‌واری فیشه‌ك به جه‌سته‌یه‌وه بووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ته‌رمی ئەو هاوڵاتییە رەوانەی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه کراوە و دوای توێكاری بۆ تەرمەکەی، راده‌ستی كه‌سوكاری کراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین راشیگەیاندووە، له ئێستادا هه‌ردوو گونده‌كه له ژێر كۆنترۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كاندایه و بارودۆخه‌كه ئاسایی بووەتەوە.
روونیشیکردووەتەوە، مێژووی ئه‌و كێشه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر و جارێكی تریش كێشه كه‌وتووەته نێوان دانیشتوانی هه‌ردوو گونده‌كه، به‌ڵام سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه.
هــ. ر
PM:02:21:20/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 4464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت