كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌خێر هاتنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح-ی بۆ ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی كرد
دیمەنێک لە دانیشتنەکە
وێستگه نیوز ـ
كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌خێرهاتنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح-ی بۆ ناو ریزه‌كانی حزبه‌كه‌ی كرد و هیوای خواست هه‌موان به‌یه‌كه‌وه كار بۆ سه‌رخستنی یه‌كێتی بكه‌ن.
میدیاكانی یه‌كێتی بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ی ئه‌یلولی 2018، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی بەخێرهاتنەوەی بەرهەم ساڵح-ی بۆ ناو ریزەكانی یەكێتی كرد و ئومێدی خواست بەهەموو لایەك كار بكرێت بۆ سەرخستنی زیاتری یەكێتی و یەكدەنگی لە كوردستان.
كۆسرەت رەسوڵ عەلی، وتیشی: "ئەو رێكەوتنەی لەنێوان یەكێتی و هاوپەیمانی هەیە دژی هیچ لایەك نییەو دەمانەوێ ناو ماڵی كوردی رێكبخەینەوە".
وتیشی: "دەمانەوێ لە هەڵبژاردنەكاندا بەرهەم ساڵح كار بكات بۆ ئەوەی دەنگی باش بەدەست بهێنین".
لای خۆشییەوە بەرهەم ساڵح، سوپاسی ئه‌ندامانی مەكتەبی سیاسی و رێكخستنەكانی یەكێتی كرد بۆ پەرۆشییان بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
ه‌رهه‌م ساڵح وتیشی: "یه‌كێتی له سایه‌ی رێبازه‌كه‌ی مام جه‌لال
ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی بۆ میله‌كه‌مان به دیهێناوه، ته‌نانه‌ت له
ناخۆشترین دۆخ و ناكۆكی نێوان من و به‌شێك له براده‌رانی سه‌ركردایه‌تیشدا
له غه‌یری رێز و حورمه‌ت بۆ رێبازی یه‌كێتی و جه‌نابی مام جه‌لال،
زیاترمان نه‌وتووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئێمه كۆمه‌ڵێك گیر‌و گرفتمان هه‌بووه له‌سه‌ر جۆری
حوكمڕانی، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ئاڕاسته‌ی سیاسی، هیچی شه‌خسی نه‌بووه و له
پێناو میله‌ته‌كه‌ماندا بووه".
به‌رهه‌م ساڵح روونیشیكرده‌وه: ئه‌مڕۆ یه‌كێتی له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزو تواناكانیه‌تی.
وتیشی: "به سوپاسه‌وه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له
كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێدا منیان كاندید كردووه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق،
سوپاسی ئه‌و ئه‌ندامانه ده‌كه‌م كه ده‌نگیان پێداوم و ئه‌وانه‌شی
ده‌نگیان پێنه‌داوم، چونكه ئه‌ركی سه‌رشانی منه نوێنه‌رایه‌تی هه‌مووتان
بكه‌م، له‌وه‌ش زیاتر بۆ ئه‌و جێگه‌یه له به‌غدا ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌ره‌فه‌م
پێ بسپێردرێت ده‌بێت نوێنه‌ری هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و هێزه سیاسییه‌كان
بم".
به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "ئه‌مڕۆ كوردستان و عیراق به دۆخێكی
زۆر مه‌ترسیداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كۆمه‌ڵێك پیلانگێڕی و كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌ری
پڕ مه‌ترسی هه‌یه، به په‌رته‌وازه‌یی هیچ قازانج ناكه‌ین".
دوێنێ چوارشه‌ممه 19ی ئه‌یلولی 2018، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا به فه‌رمی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح-ی بۆ ناو حزبه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد و كاندیدیش كرا بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق.
ئارێز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاندبوو: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به زۆرینه‌ی ده‌نگ د. به‌رهه‌م ساڵح گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان په‌سه‌ند كرا".
وتیشی: "به زۆرینه‌ی ده‌نگ، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق كاندیدی كردووه كه 26 ده‌نگی پێدراوه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: پێشتر د. به‌رهه‌م به فه‌رمی داوای له یه‌كێتی كردبوو بگه‌ڕێته‌وه و ئه‌مڕۆ به فه‌رمی گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی قه‌بووڵ كرا.
ئارێز عه‌بدوڵا وتیشی: "پێشتر كاك به‌رهه‌م نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆستی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێشكه‌ش كردبوو، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نامه‌كه ره‌تكرایه‌وه".
هــ. ر
PM:01:32:20/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 7528
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت