به وێنه... نوێترین ده‌ركه‌وتنی به‌رهه‌م ساڵح
بەرهەم ساڵح لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتنمانی کوردستان
وێستگه نیوز ـ
به‌پێی وێنه‌یه‌ك كه ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی پێشووی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له مه‌كته‌بی سیاسی له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی و باڤڵ تاڵه‌بانی ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ی ئه‌یلولی 2018، به‌رهه‌م ساڵح، وه‌ك جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان چووه مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی و به‌پێی میدیاكانی یه‌كێتیش، به‌رهه‌م ساڵح له لایه‌ن كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه به‌خێرهاتنه‌وه‌ی كراوه.
دوێنێ چوارشه‌ممه 19ی ئه‌یلولی 2018، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا به فه‌رمی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح-ی بۆ ناو حزبه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد و كاندیدیش كرا بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق.
ئارێز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاندبوو: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به زۆرینه‌ی ده‌نگ د. به‌رهه‌م ساڵح گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان په‌سه‌ند كرا".
وتیشی: "به زۆرینه‌ی ده‌نگ، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق كاندیدی كردووه كه 26 ده‌نگی پێدراوه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: پێشتر د. به‌رهه‌م به فه‌رمی داوای له یه‌كێتی كردبوو بگه‌ڕێته‌وه و ئه‌مڕۆ به فه‌رمی گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی قه‌بووڵ كرا.
ئارێز عه‌بدوڵا وتیشی: "پێشتر كاك به‌رهه‌م نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆستی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێشكه‌ش كردبوو، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نامه‌كه ره‌تكرایه‌وه".
PM:12:56:20/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 23685
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت