توركیا مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه‌ی توركیای بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز ـ
رۆژنامه‌ی ره‌سمی توركیا، هه‌مواری مادده‌كانی یاسای پێدانی ره‌گه‌زنامه‌ی توركی بۆ بیانییه‌كان بڵاوكرده‌وه كه چه‌ند خاڵێك له خۆ ده‌گرێت.
به گوێره‌ی هه‌مواره نوێیه‌كه، هه‌موو بیانییه‌ك ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌م مه‌رجانه‌ی تیادا بێت، ده‌توانێت ره‌گه‌زنامه‌ی توركیا وه‌ربگرێت.
مه‌رجه‌كانیش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
-كڕینی عه‌قارێك كه نرخه‌كه‌ی نه‌گاته سه‌رووی 250 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی، پێشتر ده‌بوایه نرخه‌كه‌ی ملیۆنێك دۆلار بێت و تا سێ ساڵ نه‌فرۆشرێته‌وه.
-دانانی 500 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی له بانكه‌كانی توركیادا، پێشتر ده‌بوایه سێ ملیۆن دۆلار دابنرێت.
-به به‌های 500 هه‌زار دۆلار وه‌به‌رهێنان بكات، پێشتر ده‌بوایه به به‌های یه‌ك ملیۆن دۆلار بێت.
-هه‌ر خاوه‌ن پڕۆژه‌یه‌ك هه‌لی كار بۆ 50 هاوڵاتی توركی بڕه‌خسێنێت، ره‌گه‌زنامه‌ی ده‌درێتێ، پێشتر ده‌بوایه 100 هاوڵاتی بخاته سه‌ر كار.
به گوێره‌ی یاسا نوێیه‌كه، كه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كاری پێده‌كرێت، هه‌ر بیانییه‌ك بیه‌وێت ره‌گه‌زنامه‌ی توركیا به‌ده‌ست بهێنێت ده‌توانێت داواكاری پێشكه‌ش بكات.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
هــ. ر
PM:12:23:20/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 7445
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت