به‌ ڤیدیۆ.. منداڵێک بە چوار قاچ و دوو ئەندامی نێرینەوە له‌ دایك بوو

‌منداڵە تازە لە دایک بووەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
منداڵێکی هیندی کاتێک لەدایکبوو بووە جێگەی سەرنجی پزیشکەکان، چونکە خاوەنی چوار قاچ و دوو ئەندامی نێرینە بووە، و دانیشتووانی ئەو ناوچەی منداڵەکەی تێدا لەدایکبووە چەندین میل دەبڕن بۆ بینینی ئەو منداڵە کە ناویان لێناوە "موعجیزەی خوایی".


ماڵپەڕی دەیلی ستار نوسیوویەتی، ئەو منداڵە هیندییە کە تاوەکو ئێستە ناوەکەی نازانرێت لە 16ی سێپتەمبەر لە شاری گوراکبۆر لە ناوچەی ئۆتار پرادیش کە دەکەوێتە باکوری هیندستانەوە کە هەزار و 200 کیلۆمەتر لە باشوری رۆژئاوای نیودەلهییەوە دوورە.

باوکی منداڵەکە بولهان نیشاد دەڵێت منداڵەکەی پێویستی بە نەشتەرگەرییە و لە نەخۆشخانەی شاری Lucknow بۆی ئەنجامدەرێت.

حاڵەتی منداڵەکە دەگمەنە کە ئەگەری هەیە بەهۆی دووانەوە بوبێت کە یەکێکیان بە باشی گەشەی نەکردووە، هەر بەوجۆرە منداڵەکە ئێستا خاوەنی چوار قاچ و دوو ئەندامی نێرینەیە.

هەروەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە منداڵەکە لەسەر جێگەی نەخۆشخانەیە و هەوڵی چارەسەرکردنی دەدرێت.

رامبا دایکی منداڵەکە لە نەخۆشخانەیە چونکە تا ئێستاش بەهۆی لەدایکبوونەکەوە بەدەست ئازارەوە دەناڵێنێت، بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی هیندستان دایک و باوکی منداڵەکە، کاتێک بارودۆخی منداڵەکەیان بینیوە تووشی سەرسوڕمان بوون.

ئەگەرچی دایک و باوکی منداڵەکە لەو بارودۆخەدان بەڵام خەڵکی ناوچەکە منداڵەکە بە "موعجیزەی خوایی" وەسفدەکەن.

پزیشکەکان حاڵەتی منداڵەکە بە دەگمەن دادەنێن، بەجۆرێک لە ملیۆنێک منداڵدا تەنها یەک منداڵ بەم جۆرە لەدایکدەبێت.

هــ. ر


AM:09:57:20/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 17046 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو