پوتن و ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی له‌چه‌ك داماڵراو له ئیدلب رێككه‌وتن
پوتن و ئەردۆغان-ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی روسیا رێككه‌وتنێكی نێوان مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا راگه‌یاند كه تایبه‌ته به دیاریكردنی ناوچه‌یه‌كی له‌چه‌ك داماڵراو له پارێزگای ئیدلب-ی سوریا.
دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاند: له‌كۆبونه‌وه‌ی سوچی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا دۆخی ئیدلب تاوتوێ كراوه و بریاردرا له 15ی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو، ناوچه‌یه‌كی له چه‌ك داماڵڕاو له‌و شاره دروست بكرێت كه قوڵاییه‌كه‌ی 15 بۆ 20 كیلۆمه‌تره و ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بێته هێڵی نێوان چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن و هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا.
وتیشی: ناوچه له چه‌ك داماڵراوه‌كه له هه‌موو گروپێكی چه‌كدار به به‌ره‌ی نوسره‌شه‌وه چۆڵ ده‌كرێت و تا 10ی ئۆكتۆبه‌ری داهاتووش هه‌رچی چه‌كی قورس و تانك و موشه‌ك و تۆپی گروپه چه‌كداره‌كانه له ناوچه‌كه ناهێڵرَت، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا بووه.
هاوكات سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه ده‌روازه‌كانی له‌گه‌ڵ شاری ئیدلب پته‌وتر بكه‌ن، ئه‌و گروپانه‌ش كه له شاره‌كه‌دا هه‌ر له‌و شاره ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام به هاوكاریی روسیا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خرێته‌گه‌ڕ بۆ ده‌ركردنی گروپه توندڕه‌وه‌كان له‌و شاره.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌شكرد كه "پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ش رزگاربكرێنه‌وه كه له‌ده‌ست یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لدایه و ئاشكرایكرد كه هێزه توركییه‌كان نزیكه‌ی 4 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یان له‌ده‌ست داعش و هێزه كوردییه‌كان سه‌ندوه‌ته‌وه".
PM:09:10:17/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2457
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت