له‌مه‌ودوا عومره‌كاران ده‌توانن سه‌ردانی سه‌رجه‌م شاره‌كانی سعودیه بكه‌ن
وێستگه نیوزـ
بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری حه‌ج-ی عه‌ره‌بستانی سعودی ئاشكرایكرد كه پڕۆگرامه‌كانی عومره‌كرد بۆ ئه‌مساڵ گۆڕانكاریی جیاوازی به‌سه‌ردا دێت.
عه‌بدولعه‌زیز وه‌زان، بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری حه‌ج-ی عه‌ره‌بستانی سعودی رایگه‌یاند له ماوه‌ی ئه‌و 30 رۆژه‌ی عومره‌كاران سه‌ردانی عه‌ره‌بستانی سعودی ده‌كه‌ن، ده‌توانن جگه‌له سه‌ردانی شاری مه‌ككه و حه‌ره‌مه‌كانی ئه‌و شاره، سه‌ردانی هه‌ر شارێكی دیكه‌ش بكه‌ن كه ده‌یانه‌وێت.
وتیشی: 15 رۆژ له‌و 30 رۆژه‌ی كه وه‌ك ماوه‌ی مانه‌وه به عومره‌كاران ده‌درێت، وه‌ك هه‌میشه 15 رۆژی بۆ زیاره‌تی حه‌ره‌مه پیرۆزه‌كانی شاری مه‌ككه‌یه، پێشبینیشی كرد كه ژماره‌ی عومره‌كارانی ئه‌مساڵ بگاته 8 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س، له‌كاتێكدا راڵی رابردوو زیاترله 7 ملیۆن عومره‌كار بووه.
هاوكات عه‌بدولفه‌تاح مشات، جێگری وه‌زیری حه‌ج و عومره‌ی سعودیه ریگه‌یاند: عومره‌كاران دوای ئه‌و 15 رۆژه‌ی له شاری مه‌ككه به‌سه‌ری ده‌به‌ن ده‌توانن سه‌ردانی شاره‌كانی دیكه بكه‌ن و ئه‌گه‌ر كۆمپانیاكانی عومره داوای كاتی زیاتریشیان كرد، ده‌توانن زیاتر بمێننه‌وه، بۆیه له‌مه‌ودوا سه‌ردانی عومره‌كاران ته‌نها تایبه‌ت نابێت به شاری مه‌ككه.
وتیشی پێش ئه‌وه‌ی عومره‌كار بگاته سعودیه ده‌بێت كۆمانیای په‌یوه‌ندیدار داواكارییه‌كی بۆ مانه‌وه‌ی زیاتر پێشكه‌ش بكات تا وه‌زاره‌تیش حه‌جیش داواكه بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌رزبكاته‌وه.
PM:05:07:17/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 6993
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت