سبه‌ینێ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابه‌شده‌كرێت

‌دابەشکردنی مووچە سستی پێوە دیارە

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی، سبه‌ینێ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دادو ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابه‌شده‌كرێت.


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: سبەینێ  دووشەممە 17ی ئەیلولی 2018، مووچەی دوو شوێن دابەش دەكرێت، كە بریتین لە وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری.

بە وتەی سەرچاوەكە، تا ئێستا هۆكاری سستی دابەشكردنی مووچەیان بۆ روون نەبوه‌تەوە، به‌وپێیه‌ی بەراورد بە مانگی رابردوو، ئەم مانگە وەزارەتی كەمتر تا ئێستا مووچەیان وەرگرتووە.

بە وتەی سەرچاوەكە، لە لایەن وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان داهاتی نەوت دەدرێتە وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌وانیش لە رێگەی گەنجینەكانه‌وه‌ بەردەوامن لە دابەشكردنی مووچە.

وتیشی: "317 ملیار دینارەكەی بەغداش لە دوای 18 یان 19ی مانگ دەگات و مووچەی ئەوانەی لێ دەدرێت كە لەسەر لیستی دووەمی مووچەن و تا 26 بۆ 27ی 9 هەموو لایەك مووچەكانیان وەردەگرن".

بەپێی زانیارییەکان وەزارەتی دارایی و ئابووری چیتر خشتەی مووچە راناگەیەنێت، بەڵکو هەر 30 رۆژ جارێک مووچەی فەرمانبەران دابەش دەکات.

مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌ دوو خشته‌ دابه‌شده‌كرێت، خشته‌ی یه‌كه‌م بریتیه‌ له‌ 378 ملیار دینار كه‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ده‌یداته‌ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی پێ بدات، خشته‌ی دووه‌م له‌و بودجه‌یه‌ ده‌درێت كه‌ به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستانی ره‌وانه‌ ده‌كات و بڕه‌كه‌ی 317 ملیار دیناره‌.


PM:10:50:16/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 84821 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو