به‌غدا پشووی رۆژانی شه‌ممه‌ی له خوێندنگه‌كاندا هه‌ڵوه‌شانده‌وه
وێستگه نیوزـ
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا ده‌نگی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پشووی رۆژانی شه‌ممان له سه‌رجه‌م خوێندنگه‌كانی پایته‌خت دا.
محه‌مه‌د روبه‌یعی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ی ئه‌یلول، ئه‌نجومه‌ن بڕیاریداوه پشووی رۆژانی شه‌ممه له سه‌رجه‌م خوێندنگه‌كانی به‌غدای پایته‌خت هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
وتیشی: بڕیاره‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یه و كردنه‌وه‌ی ده‌وام له رۆژانی شه‌ممه‌دا هاوكار ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قورسایی له‌سه‌ر ئه‌و خوێندنگانه‌ی كه دوو ده‌وامی تێدا ده‌كرێت.
روبه‌یعی وتیشی: زۆربه‌ی خوێندنگاكان نه‌یانتوانیووه پڕۆگرامی خوێندن ته‌واو بكه‌ن، بۆیه ده‌رچونی خوێندكار له تاقیكردنه‌وه‌كاندا سه‌خت بووه، وتیشی: مامۆستایان زیاتر له دوو مانگ پشویان هه‌یه و ده‌وامكردن له رۆژانی شه‌ممان بارگرانی بۆ مامۆستایان دروست ناكات.
ساڵی 2014 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق پشووی رۆژانی شه‌ممانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ئه‌و رۆژه‌ی كرده ده‌وامی فه‌رمی بۆ سه‌رجه‌م خوێندكارانی خوێندنگه و په‌یمانگه و كۆلێژه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، به‌ڵام دوای ته‌واوبونی ساڵی خوێندن، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌و بڕیاره‌ی پاشگه‌زبووه‌وه.
PM:07:01:16/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت