جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بناسه
د.به‌شیر حه‌داد ناسراو بە (مەلا بەشیر)
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ی ئه‌یلولی 2018، لە درێژەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عیراق، د.به‌شیر حه‌داد ناسراو بە (مەلا بەشیر)، كاندید‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵبژێردرا.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی جیاكردنه‌وه ده‌نگه‌كان، به‌شیر خەلیل حه‌داد، كاندید‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان 185 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا و ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، كاندید‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان 53 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، 16 په‌رله‌مانتاریش به سپێتی ده‌نگیان دابوو و 28 ده‌نگیش پوچه‌ڵكرانه‌وه.
له دانیشتنی دوێنێ شه‌ممه‌ی پەرلەمانی عیراقدا محه‌مه‌د حه‌لبوسی به‌سه‌رۆك و حه‌سه‌ن كه‌ریم به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵبژێردران.
به‌شیر حه‌داد ساڵی 1956 له هه‌ولێر له‌دایكبووه و ساڵی 1996 بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له زمان و ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی به‌ده‌ستهێناوه و ساڵی 2003 بووه‌ته خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا له فه‌لسه‌فه‌ی شه‌رعی و فكری ئیسلامی‌دا.
د.به‌شیر حه‌داد ئه‌زمونی زیاتر له 30 ساڵ وانه وتنه‌وه‌ی له په‌یمانگا و زانكۆكان هه‌یه، ئه‌مه جگه‌له زیاتر 25 خزمه‌ت له بواری وتاردان و بانگخوزایی ئیسلامی‌دا، ساڵی 2000-2004 سه‌رۆكی به‌شی زمانی عه‌ره‌بی بووه له په‌یمانگای پێگه‌یاندنی مامۆستایان و ساڵی 2017-2018 راگری په‌یمانگای كوردستان بووه بۆ راهێنانی ئیمام و وتارخوێن.
له ساڵی 2016ه‌وه تائێستا ئه‌ندامی بۆردی باڵای راوێژكاریی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان و له ساڵی 2013ه‌شه‌وه تائێستا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وردبینی چاودێریی شه‌رعی بانكی جیهانی ئیسلامییه. له ساڵی 2009-2013 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بووه، هاوكات ئه‌ندامی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی و یه‌كێتی مامۆستایان و یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانیشه.
PM:03:37:16/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 3712
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت