باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا پیرۆزبایی له محه‌مه‌د حه‌لبوسی و حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی كرد یه‌كه‌میان وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق و دووه‌میشان وه‌ك جێگری سه‌رۆك له دانیشتنی رۆژی شه‌ممه 15ی ئه‌یلولی 2018ی په‌رله‌ماندا هه‌ڵبژێردران.
باڵیۆزخانه‌كه راشیگه‌یاندوه كه ئه‌و هه‌نگاوه بۆ ئه‌و ماوه زه‌مه‌نییه ده‌ستورییه زۆر گرنگه كه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق دیاریكراوه، ده‌شڵێت: چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش هه‌ڵبژێردرێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له نزیكه‌وه كاری له‌گه‌ڵ حه‌لبوسی كردوه كاتێك پارێزگاری ئه‌نبار بووه، ستایشی كاره‌كانیشی كردوه كه به چالاكانه كردویه‌تی به‌تایبه‌ت دوای شكسته‌كه‌ی رێكخراوی داعش كه به‌پێی به‌یاننامه‌كه حه‌لبوسی هه‌وڵی بۆ سه‌قامگیری داوه.
راشیگه‌یاندوه كه چاوه‌ڕوانن به شێوه‌یه‌كی باشتر كار له‌گه‌ڵ حه‌لبوسی بكه‌ن له پۆسته نوێیه‌كه‌یدا، پشتیوانیی خۆشی بۆ داواكاریی عیراقییه‌كان دوپاتكردوه‌ته‌وه كه داوای چاكسازی له چوارچێوه‌ی حكومه‌تێكی كارا و شه‌فافدا ده‌كه‌ن.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا داواشی له سه‌ركرده هه‌ڵبژێردراوه‌كانی عیراق كردوه په‌له بكه‌ن له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له‌و ماوه ده‌ستورییه‌ی كه بۆی دیاریكراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ی ئه‌یلولی 2018، په‌رله‌مانی عیراق دانیشتنێكی بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان سازكرد و تیایدا محه‌مه‌د حه‌لبوسی په‌رله‌مانتاری پارێزگای ئه‌نبار و له كوتله‌ی "حه‌ل"ی پێهاته‌ی سوننه به سه‌رۆكی په‌رله‌مان و حه‌سه‌ن كه‌ریم، په‌رله‌مانتاری كولته‌ی سائیرون، به سه‌رۆكایه‌تیی موقته‌دا سه‌در له پێكهاته‌ی شیعه به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك دیاری كران.
ئه‌وه‌ی كه ماوه پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانه كه له پشكی كورده و له دانیشتنه‌كه‌ی شه‌ممه‌دا نه‌توانرا یه‌كلا بكرێته‌وه و تیایدا بەشیر حەداد 152 ده‌نگ و ئەحمەدی حاجی ڕەشید 45 دەنگ و موسەنا ئەمین 21 دەنگیان بەدەستهێنا و 29 دەنگی بەتاڵ و 22 دەنگی پوچەڵیش هەبوون، هه‌ربۆیه پرۆسه‌كه كه‌وته جه‌وله‌ی دووه‌م و دانیشتنه‌كه‌ش بۆ كاتژمێر 1ی نیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 16ی ئه‌یلولی 2018 دواخرا.
PM:11:08:15/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 4289
جار خوێنراوه‌ته‌وه