به‌بێ هه‌ڵبژاردنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق كه له پشكی كورده، دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ سبه‌ینێ یەکشەممە دواخرا.
محه‌مه‌د زه‌ینی، به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاری عیراق كه تاكاتی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات، دواخستنی دانیشته‌كانی بۆ كاتژمێر 1ی نیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 16ی ئه‌یلولی 2018 راگەیاند.
محه‌مه‌د زه‌ینی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ی ئه‌یولی 2018 له‌دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك و یه‌كلانه‌بونه‌وه‌ی جێگری دووه‌م كه له پشكی كورده، رایگه‌اند دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه درێژه‌ی پێ ده‌درێت.
دوای هه‌ڵبژاردنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له پشكی سوننه، به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق و حه‌سه‌ن كه‌ریم له پشكی شیعه، به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان سازکرا كه له پشكی كورده.
بۆ پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق، سێ كاندیدی كورد كێبڕكێ له‌سه‌ر پۆسته‌كه ده‌كه‌ن كه ئه‌مانه‌ن: موسه‌نا ئه‌مین له یه‌كگرتوی ئیسلامی و به‌شیر خه‌لیل له پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، له كۆمه‌ڵی ئیسلامی، دوای کۆتایی هاتنی دەنگدان، هیچ یەکێک لەو کاندایدانە دەنگی پێویستیان بەدەست نەهێنا، بۆیە بڕیار درا پڕۆسەی دەنگدان دووبارە بکرێتەوە.
لە دەنگدانەکەدا بەشیر حەداد 152 و ئەحمەدی حاجی ڕەشید 45 دەنگ و موسەنا ئەمین 21 دەنگیان بەدەستهێنا و 29 دەنگی بەتاڵ و 22 دەنگی پوچەڵیش هەبووە.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەبێت جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان زۆرینەی دەنگەکان بەدەست بهێنێت، بۆیە بڕیاربوو جەولەی دووەم بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان بکرێت، بەڵام دەنگدان نەکرا و دانیشتنەکە خرایە سبەینێ یەکشەممە.
له‌دانیشتنی ئه‌مرۆ شه‌ممه 15ی ئه‌یلولی 2018ی په‌رله‌مانی عیراقدا کە به ده‌نگدانی نهێنی بەڕێوەچوو، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵبژێردران كه له سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی پێك دێت.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا محەمەد حەلبوسی له پشكی سوننه‌كان و کاندیدی فراکسیۆنی "حەل" کە لەگەڵ چەند لیستێکی تر کوتلەی میحوەری وەتەنیان پێکهێنابوو، 169 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا و بووە سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عیراق و گه‌نجترین سه‌رۆكی په‌رله‌مان له مێژووی وڵات‌دا.
محه‌مه‌د ریكان حه‌دید عه‌لی حه‌لبوسی له 4-1-1981 له پارێزگای ئه‌نبار له‌دایكبووه، خێزانداره و ساڵی 2001-2002 بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له بواری ئه‌ندازیاری له زانكۆی موسته‌نسریه به‌ده‌ستهێناوه.
دوای هه‌ڵبژاردنی حەلبوسی بە سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو كه له پشکی شیعه‌كانه، لە پرۆسەکەدا حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، له كۆی ده‌نگی 280 په‌رله‌مانتار، ده‌نگی 210 په‌رله‌مانتاری به‌ده‌ستهێنا.
حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی له‌دایكبووی ساڵی 1971 و و ده‌رچووی كۆلێژی یاسای زانكۆی به‌غدایه له ساڵی 1995 و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له زانسته سیاسییه‌كان، كه‌عبی کاندیدی هاوپه‌یمانیی سائیرون بوو كه موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات.
هاوكات یاسین ته‌ها كه یه‌كێكه له لێكۆڵه‌ره‌وه‌و شرۆڤه‌كاری سیاسی كورد، به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند:"ئەو بەرەیه‌ی ئێران پاڵپشتی دەکات، سەرۆکایەتی پەرلەمانیان لەبەغدا بردەوە و لیستەکەی عەبادی و دۆستانی تورکیاش شکستیان هێنا، لەمەولا گەڕی ململانێ لەسەر حکومەتیش گەرمتر دەبێت".
PM:09:11:15/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 3009
جار خوێنراوه‌ته‌وه