‌ئەندامێکی ئەنجومەنی گشتی هاوپەیمانی: بەرەی یەکێتی و هاوپەیمانی فراوانتر دەبێت

وێستگە نیوز-

ئەندامێکی ئەنجومەنی گشتی هاوپەیمانی ڕایگەیاند جواگرافیای هاوبەش نەخشەڕێگای هاوبەشی دەوێت و دەشڵێت بەرەی یەکێتی و هاوپەیمانی فراوانتر دەبێت و حزبی تریشی بۆ زیاد دەبێت.

دەلیل جەمال ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی هاوپەیمانی لە نوسینێکدا کە لە پێگەی خۆی لە تۆڕێ کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوکردوەتەوە ڕایگەیاندووە "جوگرافیای هاوبەش کاری هاوبەش و پێکەویی دەوێت، هەمیشە غیابی عەقڵی پێکەوەیی و دیالۆگ زەڕبەی کوشندەی لە جوگرافیای سەوز داوە".

دەلیل جەمال ئاماژەی بەوەشکردووە "باشترین بژاردە ڕێکخستنەوە و نزیکی و دیالۆگی مەبدەئیانەی جەمسەرەکانی زۆنی سەوزە".

لە کۆتایی نوسینەکەیدا ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی گشتی هاوپەیمانی ئاشکراشیکردووە ئەو بەرەیەی کە یەکێتی و هاوپەیمانی پێکیدەهێنن فراوانتر دەبێت و هێزی تریش تێیدا بەشدار دەبن.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ هەینی یەکێتی نشتیمانی کوردستان و هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری لە ئاستی باڵا کۆبونەوەیان ئەنجامدا و دوای کۆبونەوەکەش ڕاگەیەندراوێکی کورتیان بڵاوکردەوە و جەختیان لە بەردەوامی گفتوگۆکانیان کردەوە.


PM:10:15:14/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 1388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌