‌بە وێنە؛ درووشمە هەورامیەکانی قوباد تاڵەبانی

وێستگە نیوز-

لە ناوچەی هەورامان چەندین وێنەی قوباد تاڵەبانی هەڵواسراون کە بە زاراوەی هەورامی لەسەریان نوسراوە و هەندێک لە نوسراوەکان جیاوازن لە درووشمە سەرەکیەکەی یەکێتی و بڕیاریشە سبەینێ ناوبراو سەردانی ئەو ناوچەیە بکات.

سەمیر هەورامی وتەبێژی بانگەشەی قوباد تاڵەبانی سەرۆکی لیستی یەکێتی بۆ هەڵبژاردن بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند "لە هەورامان ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی هەستاون بە چاپکردن و هەڵواسینی چەندین وێنەی قوباد تاڵەبانی کە دروشمەکانی یەکێتییان لەسەر بە زاراوەی هەورامی".

وتەبێژەکە وتیشی "جیا لە دروشمە سەرەکیەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردن چەند دروشمێکی تریش لەسەر پۆستەرەکانە کە ڕەنگدانەوەی خواستی لایەنگرانمانن لەو ناوچەیە".

سەمیر هەورامی ڕونیشیکردەوە سبەینێ شەممە یەکێتی نشتیمانی کوردستان مەراسیمی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەڵەبجە بەڕێوەدەبات کە تایبەت دەبێت بە دانیشتوانی هەڵەبجە و شارەزور و هەورامان و قوباد تاڵەبانی سەرۆکی لیستیەکەش لە مەراسیمەکەدا بەشداری دەکات و وتاری دەبێت.


PM:06:31:14/09/2018












ئه‌م بابه‌ته 11001 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌




زۆرترین خوێندراو