ئه‌مریكا: نه‌وتی ئێران ده‌كه‌ینه ئامانج
نیكی هالی
وێستگه نیوز –
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه نه‌وتی ئێران ده‌كه‌ینه ئامانج به‌و شێوه‌یه‌ش به‌ڕاستی هه‌ست به كاریگه‌ریه‌كانی ده‌كه‌ن.
له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی فۆكس نیوز، نیكی هالی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه به هۆی چالاكییه‌كانی ئێران له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كشاونه‌ته‌وه.
هالی وتی: "پاره‌مان ده‌نارده ئێران و رێگه‌مان ده‌دا به درێژه‌دان به‌و هه‌موو هه‌ڵوێسته خراپانه. سزاكانمان سه‌رله‌نوێ سه‌پانده‌وه. نه‌وتی ئێران ده‌كه‌ینه ئامانج به‌و شێوه‌یه‌ش به‌ڕاستی هه‌ست به كاریگه‌ریه‌كانی ده‌كه‌ن".
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، باسی له سیاسه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ به‌رامبه‌ر ئێران كرد و ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌و وڵاته كرد و وتی: "ده‌بینین كه ئێران سوریای وێران‌كرد و هه‌ڕه‌شه له ئیسرائیل ده‌كات. ئێران له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات و له‌به‌ر هه‌موو ئه‌وانه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كشاینه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "پاره‌مان ده‌نارده ئێران و رێگه‌مان ده‌دا به درێژه‌دان به‌و هه‌موو هه‌ڵوێسته خراپانه. سزاكانمان سه‌رله‌نوێ سه‌پانده‌وه. نه‌وتی ئێران ده‌كه‌ینه ئامانج به‌و شێوه‌یه‌ش به‌ڕاستی هه‌ست به كاریگه‌ریه‌كانی ده‌كه‌ن. ئێران هه‌ست به ئازار ده‌كات له ره‌وشی لاوازیدان و تا ئه‌و كاته‌ی كێشه‌ی مووشه‌كی بالیستی تاووتوێ ده‌كات و پشتیوانی بۆ تیرۆر ده‌بڕن، ده‌یانخنكێنین".
نیكی هالی ئاشكراشیكرد كه هۆشداریان داوه‌ته رژێمی سوریا، روسیا و ئێران له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له سوریا، له‌و باره‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه دووجار به‌رپه‌رچی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ده‌ده‌نه‌وه، راشیگه‌یاند كه "دووباره تاقیمان مه‌كه‌نه‌وه، چونكه هه‌لومه‌رجه‌كان
AM:08:21:14/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 4045
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت