‌بارزانی و مه‌کگۆرک جارێكی دیكه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق كۆبونه‌وه‌
‌بارزانی و مەکگۆرک

وێستگه‌ نیوزـ

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 13ی ئه‌یلولی 2018، مه‌سعود بارزانی له‌ کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوایین هەوڵەكانیان بۆ دامەزراندنی حكومه‌تی نوێی عیراق تاوتوێکرد.

كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ هاوینه‌هه‌واری سه‌لاحه‌دین به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا مه‌سعود بارزانی و برێت مه‌کگۆرک نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانێتی شه‌ڕی دژ به‌ داعش گفتوگۆیان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی تایبه‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق كرد.

دۆگڵاس سیلیمان، باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق ئامادەی دیداره‌كه‌ بووه‌ و بارزانی و مه‌کگۆرک بیروڕایان له‌باره‌ی دوایین هەوڵەكان بۆ دامەزراندنی حكومه‌تی نوێی عیراق و دانیشتنی 15ی ئه‌م مانگه‌ی په‌رله‌مانی عیراق ئاڵوگۆڕ كرد.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان کرا و جه‌ختیش له‌سه‌ر هەماهەنگیی نێوان ئەمریكا و هەرێمی كوردستان لە به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕی دژ به‌ داعش كرایه‌وه‌.


PM:11:18:13/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 1372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌