‌به‌ڤیدیۆ..چركه‌ساتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری تكریت
‌چرکەساتی تەقینەوەکە

وێستگه‌ نیوزـ

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 12ی ئه‌یلولی 2018، خۆكوژێك له‌نزیك چێشتخانه‌ی قه‌لعه‌ی میللی له‌ قه‌زای به‌عاج-ی باكوری تكریت خۆی ته‌قانده‌وه‌.

گرته‌ی ڤدیۆیی چركه‌ساتی ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ كه‌ به‌ ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو بووه‌، له‌ كامێراكانی چاودێری وه‌رگیراوه‌ و دواتر له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستاوه‌ستێكی زۆری پێكراوه‌.

له‌باره‌ی قوربانیانی ئه‌و هێرشه‌وه‌، سه‌یف ئه‌لبه‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی نزیک چێشتخانه‌ی قه‌لعه‌ی میللی له‌ قه‌زای به‌عاج-ی باكوری تكریت، پێنج كه‌س كوژراون و 32ی دیكه‌ش برینداربوون.

راشیگه‌یاند كه‌ برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ نزیكه‌كانی شوێنی روداوه‌ و كوژراوه‌كانیش بۆ پزیشكی دادی گواستراونه‌ته‌وه‌.

پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ شاری تكریتی سه‌ربه‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین ئاشكرایكرد كه‌ خۆكوژه‌كه‌ چێشتخانه‌ی میللیی قه‌لعه‌ی له‌ قه‌زای به‌عاج كردبوه‌ ئامانج و وه‌ك ئامارێكی سه‌ره‌تایی كوژرانی 2 كه‌س و برینداربونی 14ی دیكه‌ی راگه‌یاندبوو.

 تائێستاش هیچ گروپێك به‌رپرسیارێتیی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ رانه‌گه‌یاندوه‌، هێرشه‌كه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌  9ی كانوینی یه‌كه‌می 2017 حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رزگاركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م خاكی عیراقی له‌ ده‌ست رێكخراوی داعش راگه‌یاند.


PM:09:00:12/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 32917 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌