‌وێستگه‌ی بلاسیرفیلی: شاری به‌سره‌ گه‌رمترینی جیهانه‌

وێستگه‌ نیوزـ

له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا چەند ناوچه‌یەک له‌ عیراق له‌ ریزبه‌ندی گه‌رمترین ناوچه‌ی جیهان هه‌ژمار كران و ناوچەیەکی شاری به‌سره‌ش له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌.

وێستگه‌ی بلاسیرفیلی له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا-ی ئه‌مریكا خشته‌یه‌كی بۆ گه‌رمترین ناوچه‌كانی جیهان له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ناوی 15 ناوچه‌ و ده‌وڵه‌تی تێدایه‌.

به‌گوێره‌ی خشته‌كه گه‌ڕه‌كی حسێن له‌ پارێزگای به‌سره‌ی‌ باشوری عیراق له‌ پله‌ی یه‌كه‌می خشته‌كه‌دایه‌ و پله‌ی گه‌رمی تیایدا گه‌یشتوه‌ته‌ 48 پله‌ی سه‌دی، هه‌ر له‌ خشته‌كه‌دا هاتووه‌ ناوچه‌ی فاو له‌ به‌سره‌ شه‌شه‌م گه‌رمترین ناوچه‌ی جیهانه‌، ئه‌وه‌ش به‌ تۆماركردنی 47.2  پله‌ی سه‌دی.

هه‌ر له‌ خشته‌كه‌دا فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره‌ پله‌ی نۆیه‌مدا هاتوه‌ و 47.1  پله‌ی سه‌دیی گه‌رمای تێدا تۆماركراوه،.

له‌ خشته‌كه‌دا دووه‌م و سێیه‌م گه‌رمترین ناوچه‌ی جیهان ناوچه‌كانی ئه‌به‌دان و ئه‌هواز بوون له‌ ئێران كه‌ پله‌ی گه‌رمای 47.8ی سه‌دییام تێدا تۆمار كراوه.


PM:06:16:12/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌