‌هاوپه‌یمانی دژی داعش فه‌رمانده‌یه‌كی نوێی ده‌ستنیشان كرد
‌فەنک - لاکامرا

وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق ئاشكرایكرد كه‌ هاوپه‌یمانیی دژبه‌ داعش له‌ عیراق و سوریا، فه‌رمانده‌یه‌كی نوێی بۆ هاوپه‌یمانییه‌كه‌ ده‌ستنیشان كردوه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ی ئه‌یلولی 2018، فه‌ریق روكنی یه‌كه‌م عوسمان غانمی، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عیراق چاوی به‌ جه‌نڕاڵ پۆل لاكامرا، فه‌رمانده‌ی نوێی هاوپه‌یمانیی دژبه‌ داعش له‌ عیراق و سوریا كه‌وتوه‌.

له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا پۆل فەنك، فه‌رمانده‌ی پێشوی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ ئاماده‌بووه‌ و تیایدا هەردوو فەرماندەی نوێ و پێشوو جه‌ختیان له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی عیراق له‌ شه‌ڕی دژبه‌ "تیرۆر" كردەوەته‌وه‌.

هاوكات عوسمان غانمی، ستایشی كاره‌كانی پۆل فەنك، فه‌رمانده‌ی پێشوی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی كردوه‌ له‌ ماوه‌ی كاركردنی له‌ عیراق كردوه‌ كه‌ هاوكاری و هاوئاهه‌نگیی تێدا بووه‌، هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ لاكامرا، فه‌رمانده‌ی نوێی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ خواست.

له‌ 5ی ئه‌یلولی 2017پۆل فانك، فه‌رمانده‌ی پێشووی هاوپه‌یمانێتیی دژبه‌ داعش له‌ عیراق و سوریا كه‌ ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، ئه‌ركی فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ی گرته‌ ئه‌ستۆ.

پۆل فەنک


پۆل لاکامرا



دیمەنێک لە کۆبونەوەکە


PM:06:04:12/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌