‌تكریت..ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی 37 كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌

وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق دوا ئاماری ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی باكوری تكریتی راگه‌یاند كه‌ بوه‌ته‌هۆی كوژران و برینداربونی 37 كه‌س.

سه‌یف ئه‌لبه‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی نزیک چێشتخانه‌ی قه‌لعه‌ی میللی له‌ قه‌زای به‌عاج-ی باكوری تكریت، پێنج كه‌س كوژراون و 32ی دیكه‌ش برینداربوون.

راشیگه‌یاند كه‌ برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ نزیكه‌كانی شوێنی روداوه‌ و كوژراوه‌كانیش بۆ پزیشكی دادی گواستراونه‌ته‌وه‌.

پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ شاری تكریتی سه‌ربه‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین ئاشكرایكرد كه‌ خۆكوژه‌كه‌ چێشتخانه‌ی میللیی قه‌لعه‌ی له‌ قه‌زای به‌عاج كردبوه‌ ئامانج و وه‌ك ئامارێكی سه‌ره‌تایی كوژرانی 2 كه‌س و برینداربونی 14ی دیكه‌ی راگه‌یاندبوو.


PM:03:51:12/09/2018


















ئه‌م بابه‌ته 1124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌