‌به‌وێنه‌... ئه‌وه‌ی‌ ده‌رباره‌ی‌ ره‌غد سه‌دام حسێن نایزانیت!!!

وێستگه‌ نیوز –
ره‌غد سه‌دام حسێن كچی‌ سه‌رۆكی‌ رژێمی‌ پێشووی‌ به‌عس له‌ عیراق به‌ یه‌كێك له‌ ناوه‌ دیاره‌كانی‌ سه‌رده‌می‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ باوكی‌ داده‌نرێت و له‌ ئێستادا له‌لایه‌ن دادگای‌ عیراقییه‌وه‌ داواكراوه‌، به‌ڵام وڵاتی‌ ئوردون ئاماده‌ نییه‌ راده‌ستی‌ بكاته‌وه‌.


ره‌غد كچه‌ گه‌وره‌ی‌ سه‌دام حسێن سه‌رۆكی‌ رژێمی‌ پێشووی‌ به‌عس له‌ عیراق له‌ 2ی‌ ئه‌یلولی‌ 1968 له‌ به‌غدای‌ پایته‌خت له‌دایك بووه‌.

ره‌غد به‌ یه‌كێك له‌ ناوه‌دیاره‌كانی‌ دنیای‌ سیاسه‌تی‌ عیراق له‌ سه‌رده‌می‌ فه‌رمانڕه‌وایی باوكی‌ و دوای‌ رووخانی‌ رژێمی‌ به‌عس و له‌سێداره‌دانی‌ باوكی‌، دانرێت.

ناوبراو له‌ منداڵیدا فراوانبوونی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ باوكی‌ بینی‌ تا بووه‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ عیراق و ته‌مه‌نی‌ 11 ساڵ‌ بوو كه‌ باوكی‌ بوو به‌ سه‌رۆكی‌ عیراق.

ئه‌و كچه‌ی‌ سه‌دام شووی‌ به‌ حسێن كامیل وه‌زیری‌ پیشه‌سازی‌ سه‌ربازی‌ و ئه‌فسه‌ری‌ باڵای‌ گاردی‌ كۆماری‌ رژێمی‌ به‌عس كرد كه‌ جێی‌ متمانه‌ی‌ باوكی‌ و ده‌سته‌ راستی‌ بوو.

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ حسێن كامیلی‌ هاوسه‌ری‌ جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌ رژێمی‌ عیراق راگه‌یاند، له‌ 1995دا له‌گه‌ڵ‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ به‌ره‌و ئوردون هه‌ڵات و داوای‌ مافی‌ په‌نابه‌ری‌ سیاسی‌ له‌ شا حسێن شای‌ ئوردون كرد.

له‌ 1996دا و دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌دام حسێن لێبووردنی‌ بۆ ده‌ركردن، ره‌غد له‌گه‌ڵ‌ حسێن كامیلی‌ هاوسه‌ری‌ گه‌ڕایه‌وه‌ عیراق، به‌ڵام دوای‌ چه‌ند رۆژێك له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی‌ هۆزه‌كه‌یه‌وه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ كوژرا.

دوای‌ كوشتنی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ و به‌هۆی‌ غه‌مبارییه‌وه‌، ره‌غد له‌ كۆشكی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ خۆی‌ به‌ند كرد و به‌ده‌گمه‌ن ده‌چووه‌ ده‌ره‌وه‌ و سه‌رقاڵی‌ خوێندنه‌وه‌ و پیاده‌كردنی‌ هه‌ندێك له‌ ئاره‌زووه‌كانی‌ بوو.

ره‌غد نیگه‌ران بوو له‌ ململانێ سیاسییه‌كان كه‌ به‌هۆی‌ كێبڕكێ‌ له‌سه‌ر كورسی‌ ده‌سه‌ڵات و نزیكبوونه‌وه‌ له‌ سه‌دام حسێن، هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ له‌ده‌ست دا.
 
له‌ 2003دا ره‌غد هێرشی‌ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی‌ بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ی‌ بینی‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ رژێمه‌كه‌ی‌ باوكی‌ رووخا و دوای‌ رووخانی‌ رژێمی‌ به‌عس و هه‌ڵاتنی‌ باوكی‌، جارێكی‌ تر به‌ره‌و ئورودون هه‌ڵات.

یه‌كه‌م كه‌سی‌ ئه‌ندامی‌ خێزانه‌كه‌ی سه‌دام حسێنه‌ كه‌ له‌دوای‌ پرۆسه‌ی‌ ئازادی‌ عیراق و ده‌ستگیركردنی‌ باوكی‌ هاته‌ دنیای‌ سیاسه‌ته‌وه‌ به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ سه‌رنجڕاكێشانی‌ رای‌ گشتی‌ جیهانی‌ له‌ دژی‌ هێرشی‌ ئه‌مریكا و به‌ریتانیا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.

له‌و كاته‌ی‌ سه‌دامی‌ باوكی‌ له‌ زینداندا بوو، له‌ هه‌موو كه‌س زیاتر په‌یوه‌ندی‌ پێوه‌ده‌كرد و باوكی‌ زۆر متمانه‌ی‌ پێده‌كرد، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ كه‌سایه‌تی‌ باوكی‌ كاریگه‌ر بوو و تا ئێستاش هه‌موو ساڵێك یادی‌ له‌دایكبوون و كۆچی‌ دوایی باوكی‌ ده‌كاته‌وه‌.

ره‌غد له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ عیراقه‌وه‌ داواكراوه‌ به‌ سیفه‌تی‌ ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێكه‌ كه‌ ل كه‌سایه‌تییه‌كانی‌ رژێمی‌ پێشووی‌ عیراق و داوای‌ راده‌ستكردنی‌ ئاراسته‌ی‌ ئوردون كراوه‌، به‌ڵام ئه‌و وڵاته‌ ئاماده‌ نییه‌ راده‌ستی‌ بكات.

له‌ ئێستادا ره‌غد میوانی‌ شانشینی‌ ئوردونه‌ كه‌ له‌ 2003ه‌وه‌ رووی‌ كردووه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌، پێشتریش له‌ 1995دا شا حسێن میوانداری‌ خۆی‌ و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ كرد.

سه‌رچاوه‌: msn


PM:02:35:12/09/2018




















































ئه‌م بابه‌ته 30433 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌