‌بینای‌ نوێی‌ كونسوڵخانه‌ی‌ ئێران له‌ به‌سره‌ كرایه‌وه‌

وێستگه‌ نیوز –
به‌ ئاماده‌بوونی‌ باڵیۆزی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران له‌ عیراق و ژماره‌یه‌ك به‌رپرس، بینای‌ نوێی‌ كونسوڵخانه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ شاری‌ به‌سره‌ كرایه‌وه‌.

ئاژانسی‌ ئێرنای‌ ئێرانی‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2018/9/11 له‌ رێوڕه‌سمێكدا به‌ چاودێری‌ ئیره‌ج مه‌سجدی‌ باڵیۆزی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران له‌ عیراق و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی‌ باڵا و رۆژنامه‌نووس، بینای‌ نوێی‌ كونسوڵخانه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ شاری‌ به‌سره‌ كرایه‌وه‌.

ئیره‌ج مه‌سجدی‌ باڵیۆزی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران له‌ عیراق له‌ وته‌یه‌كدا له‌وباره‌وه‌ وتی‌: "هێرشه‌كه‌ی‌ رۆژی‌ هه‌ینی‌ رابردوو بۆسه‌ر بینای‌ كونسوڵخانه‌كه‌مان هه‌وڵێكی‌ دوژمنانی‌ هه‌ردوو وڵات بوو بۆ تێكدانی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان ئێران و عیراق".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ خاڵی‌ هاوبه‌ش كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران و كۆماری‌ عیراق پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.

ئیره‌ج مه‌سجدی‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ "ئه‌و هه‌وڵه‌ تێكده‌رانه‌ی‌ دوژمنانی‌ هه‌ردوو وڵات ده‌یده‌ن هه‌رگیز كار له‌ په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی‌ هه‌ردوو وڵات ناكات".

لای‌ خۆیه‌وه‌ ئه‌سعه‌د ئه‌لعیدانی‌ پارێزگاری‌ به‌سره‌ له‌ وته‌یه‌كدا وتی‌: "كردنه‌وه‌ی‌ بینانی‌ نوێی‌ كونسوڵخانه‌ی‌ گشتی‌ ئێران له‌ به‌سره‌ له‌و ماوه‌ كورته‌دا ئاماژه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌هێز و هاوبه‌شی‌ نێوان هه‌ردوو وڵاته‌".

هه‌ینی رابردوو خۆپیشانده‌رانی‌ ناڕازی‌ به‌سره‌ هێرشیان كرده‌سه‌ر باره‌گا حزبی‌ و حكومییه‌كان و سووتاندیان، هاوكات كونسوڵخانه‌ی ئێرانیان سوتاند.

دواتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی كرد و رایگه‌یاند هه‌ندێك خۆپیشانده‌ر ئه‌و كاره‌یانكردوه‌ و ئه‌وه‌ش زیان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و وڵاتانی جیهان ده‌گه‌یه‌نێت.


PM:10:15:11/09/2018






ئه‌م بابه‌ته 2048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌




زۆرترین خوێندراو