‌وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عیراق و سعودیه‌ بووه‌ ده‌مه‌قاڵه‌یان
‌جبیر و جبوری

وێستگه‌ نیوزـ

له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌ب له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌، ده‌مه‌قاڵه‌ كه‌وته‌ نێوان هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق و عه‌ره‌بستانی سعودی.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11ی ئه‌یلولی 2018 به‌ڕێوه‌چوو، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌میانی وتاری وڵاته‌كه‌یدا، باسی له‌ دۆخی سیاسیی یه‌مه‌ن كرد.

جه‌عفه‌ری داوایكرد چاره‌سه‌رێكی سیاسی و گفتوگۆیه‌ك له‌ یه‌مه‌ن بكرێت كه‌ كۆتایی به‌ جه‌نگی ئه‌و وڵاته‌ بهێنێت.

له‌وكاته‌شدا عادل جبیر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی كه‌ وڵاته‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی بۆ جه‌نگی یه‌مه‌ن ده‌كات، وه‌ڵامی جه‌عفه‌ریی دایه‌وه‌ و وتی:" وڵاته‌كه‌م به‌ داوایه‌كی شه‌رعی له‌ حكومه‌تی یه‌مه‌نه‌وه‌ ده‌ستی له‌كاروباری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ وه‌رداوه‌".

جه‌عه‌فریش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: "وام لێ مه‌كه‌ ئه‌وه‌ی نه‌موتوه‌ بیڵێم و به‌ وه‌ڵامێكی به‌هێزتر وه‌ڵامت به‌مه‌وه‌".

دواتر فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی كۆبونه‌وه‌كه‌ ده‌مه‌قاڵه‌كه‌ی نێوان جبیر و جه‌عفه‌ریی بڕیوه‌ كه‌ راسته‌وخۆ پێشكه‌ش ده‌كرا.


PM:09:49:11/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 13965 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌